گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری کۆبوونەوەکەی ترەمپ و ئەردۆگان

2019.11.14 - 09:25
وردەکاری کۆبوونەوەکەی ترەمپ و ئەردۆگان
ناس کورد- پەیوەندییەکانی ئەمریکا و تورکیا بەرەوباشتر دەچن، سەرۆکى ئەمریکا ئەردۆگان بە دۆست و هاوپەیمانێکی باشى وڵاتەکەى وەسف دەکات. , شەوی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا و ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆماری تورکیا لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا کۆبوونەوە، دوای کۆبوونەوەکەش کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان ئەنجامدا. , ترەمپ ڕایگەیاند: "کۆبوونەوەیەکى بەرهەمداریان ئەنجامداوە لەگەڵ سەرۆککۆمارى تورکیا، ئەردۆگان پیاوێکی باشە و دۆستی نزیکی منە، دەمانەوێت پەیوەندییە بازرگانییەکانیشمان لەگەڵ تورکیا پەرەپێبدەین و قەبارەی بازرگانی بگەیەنینە 100 ملیار دۆلار". , سەرۆکى ئەمریکا وتیشی، هەندێک لایەن دەیانەوێت نێوان تورکیا و ئەمریکا تێکبدەن، بەڵام ئەوان سورن لەسەر ئەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لەگەڵ ئەمریکا هەڵبدەنەوە، ترەمپ ئەردۆگانی بە "هاوپەیمانێکی باش"ی وڵاتەکەى لە ناتۆ وەسف کرد. , "لەگەڵ ئەردۆگان گفتوگۆی ڕاشکاوانەمان کردووە سەبارەت بە دۆخی سوریا، ئەردۆگان جەختی لەوەکردووەتەوە کە یارمەتیدەر دەبێت لە سەقامگیری ناوچەکە"، وەک ترەمپ ئاماژەى پێکردووە. , سەبارەت بە پەیوەندییەکانى نێوان ئەمریکا و کوردیش، وتی: "پەیوەندی زۆر باشمان لەگەڵ کورد هەیە، سەرکەوتووانە شەڕی چەکدارانی داعشمان پێکەوە کرد و چەکی باشمان پێدان". , لە بەرامبەردا ئەردۆگان وتى لەو کۆنگرە هاوبەشەدا وتى: "ئێمە کێشەمان لەگەڵ کورد نییە، بەڵکو کێشەمان لەگەڵ ڕێکخراوە 'تیرۆریستییەکان' هەیە، ئۆپراسیۆنەکەشمان لە سوریا بۆ لێدانی پەکەکە، یەپەگە و پەیەدە بوە، بەوەش ناوچەی ئاراممان دروستکردووە، تۆمەتبارکردنی سوپای تورکیا بە تاوان کارێکى ڕاست نییە، ئێمە ئاوارە سورییەکان دەگەڕێنینەوە بۆ ئەو ناوچانە و پلانمان هەیە بۆ گەڕاندنەوەی دوو ملیۆن ئاوارەی دیکە بۆ سوریا، تا ئێستاش 370 هەزار پەنابەرمان گەڕاندووەتە بۆ جەرابلوس و ناوچەکانی دیکەی سوریا". , سەبارەت بە سیستمى بەرگرى ئێس-400ى ڕوسى، ترەمپ لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ئاماژەی بەوەکرد: "جێگیرکردن و کارپێکردنی سیستمی ئێس-400ی ڕوسی لەلایەن تورکیاوە، تەحەدایەکی گەورەیە بەرامبەر ئێمە و بەردەوامین لە لێکۆڵینەوە و گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتە، داواشم لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کردووە بەزویی بەرامبەر ئەو هەنگاوەی تورکیا هەنگاوێکی جدی هەڵبگرێت، بەهیوام لەگەڵ تورکیادا لەسەر ئەو بابەتە بگەینە چارەسەر". , ئەردۆگانیش لەوەڵامدا وتی: "تورکیا و ئەمریکا بەشێوەیەکی گشتی کێشەیان هەیە لەسەر ئەو سیستمە بەرگریە و فڕۆکەی شەڕکەری ئێف-35، ئەوان بەردەوام دەبن لە گفتوگۆ لەبارەیانەوە". , بەگوێرەى وتەکانى ئەردۆگان، بابەتیکی دیکەى گفتوگۆکانى لەگەڵ ترەمپ، پرسی زیندانییەکانی داعش بوە لاى تورکیا، ئەردۆگان ئەوەى خستەڕو: "لەئێستادا 200 چەکداری داعش کە هەڵگری ڕەگەزنامەی وڵاتانی ئەوروپین، لای ئێمە زیندانن و داوامان لە ئەمریکا کردووە فشار لەسەر وڵاتانی ئەوروپى بکات بۆ ئەوەی وەریان بگرنەوە". , ئەردۆگان دووبارە داواى لە ئەمریکا کردووە، فەتحوڵا گویلەنیان ڕادەست بکاتەوە، چونکە بە پیلاندارێژەری کودەتاکەی ساڵی 2016 وەسفى کردبو، بەڵام تا ئێستا ئەمریکا هەڵوێستی ئەرێنی لەسەر ئەو داوایە نیشان نەداوە. ,