گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دووچاری نەهامەتییەکی سەختی دەکەینەوە

 کوریای باکور هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات

2019.11.14 - 08:48
 کوریای باکور هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات
ناس كورد- كۆریای باکور، لە میانەی مانۆرە سەربازییە هاوبەشەکەی نێوان ئەمریکا و کۆریای باشور هاتە دەنگ، هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات و دەڵێت، توشی نەهامەتی سەختی دەکەن. , بەگوێرەی ئاژانسی ئەسیۆشەیتدپرێس، لیژنەی کاروباری دەوڵەت لە کوریای باکور کە کیم جۆن ئون، سەرۆکی کۆریای باکور سەرۆکایەتی دەکات لە ڕاگەیاندراوێکدا، هۆشداری دایە ئەمریکا کە دووچاری نەهامەتییەکى سەختی دەکەنەوە ئەگەر تا کۆتایی ئەمساڵ وتووێژە ناوەکییەکانی نێوان ئەمریکا و کوریای باکور نەگەن بە ئەنجام. , ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لیژنەی کاروباری دەوڵەت لە کوریای باکور لە ڕاگەیەندراوەکەدا، مانۆڕە سەربازییەکانی ئەمریکا و کوریای باشوری سەرزەنشت کردووە بە هەڕەشەشی زانیوە بۆ سەر بەردەوامبوونی دانوستانەکانی نێوان ترەمپ و کیم جۆن ئۆن. , ئەوەش خراوەتەڕو، ئەو مانۆڕە سەربازییە کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و هانی کوریای باکور دەدات ئاستی ئامادەباشی بۆ جەنگ بەرزبکاتەوە. , لەئێستادا ئەمریکا و کوریای باشور سەرقاڵی ئەنجامدانی مانۆڕێکی سەربازین لەنزیک کەنارەکانی نیمچەدوورگەی کۆریا، بڕیاریشە ئەو مانۆڕە سەربازییە چوار ڕۆژ بخایەنێت. , ,