گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو بومەلەرزە بەرەبەیانى ئەمڕۆ لە سنورى شارى خانەقین ڕویاندا

2019.11.14 - 08:39
دوو بومەلەرزە بەرەبەیانى ئەمڕۆ لە سنورى شارى خانەقین ڕویاندا
ناس کورد- بەرەبەیانى ئەمڕۆ دوو بومەلەرزە لە سنورى شارى خانەقین ڕویاندا، هاوڵاتییان هەستیان پێکردووە و هیچ زیانێکى نەبوە. , بەگوێرەى زانیارییەکانى دەزگاکانى بومەلەرزەزانى عێراق، بومەلەزرەى یەکەم بە هێزى 3.2 پلەى ڕێختەر لە کاتژمێر 4:23 خولەک ڕویداوە، لە سومارى وڵاتى ئێران کە 33 کیلۆمەتر لە باشورى شارى خانەقینەوە دوورە. , ئاماژە بەوشکراوە، بومەلەرزەى دووەمیش یە هێزى 3.1 پلەى ڕێختەر بوە، کە پاش 12 خولەک لە بومەلەرزەى یەکەم ڕویداوە و لە هەمان شوێنى ئێرانى داوە. , هاوڵاتییانى خانەقینیش باسیان لەوەکردووە، کە هەستیان بە بومەلەرزەکە کردووە، بەڵام زیانى بەدواوە نەبوە. , ,