گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕۆژنامەیەکی ڕوسی: دۆخی ئێستاى عێراق مەترسی لەسەر ڕوسیا دروستدەکات

2019.11.13 - 19:15
ڕۆژنامەیەکی ڕوسی: دۆخی ئێستاى عێراق مەترسی لەسەر ڕوسیا دروستدەکات
ناس کورد- ڕۆژنامەیەکى ڕوسى بڵاویکردەوە، کاریگەرییەکانی خۆپیشاندانەکان لەسەر فرۆشی نەوتی عێراق ئەگەری زۆری هەیە ڕوسیا بهێنێتە دەنگ و هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ دۆخەکە بدات. , ئێگۆر سۆپۆتین، نوسەر و ڕۆژنامەنوس لە گۆشەیەکدا لە ڕۆژنامەی نيزاڤيسيمايا گازيتای ڕوسی نوسیویەتی: "دوای ئەوەی خۆپیشاندانەکانی عێراق زیاتر لە 300 کوژراوی لێکەوتەوە، لە هەفتەی ڕابردووەوە ناڕەزایەتییەکان ئاڕاستەیەکی نوێیان وەڕگرتوە". , ڕۆژنامەنوسە ڕوسییەکە ئەوەشى خستۆتەڕو: "بۆ یەکەم جار لە سەرەتای دەسپێکی خۆپیشاندانەکانەوە خۆپیشاندەران پەنایان بردە بەر داخستنی دەرچە نەوەتییەکانی عێراق، بەتایبەتی لە کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگای میسان لە باشوری ئەو وڵاتە و کێڵگە نەوتییەکانی سەر بە کۆمپانیای نەوتی باکورلە قەیارە، کە بوەهۆى دابەزینی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک". , لەبارەى پەیوەندى ئەو ئاڵۆزییانە بە ڕوسیاوە، سۆپۆتین ئاشکرایکردووە بەردەوامبوونی ئاڵۆزییەکانی عێراق ئەگەری زۆری هەیە مەترسی گەورە بخاتە سەر بەرژەوەندییەکانی ڕوسیا لە عێراق و دەشڵێت: "دەبێت ئەوەمان لەبیرنەچێت، دۆخەکە مەترسیدارە بۆ بەرژەوەندییە ئابورییەکانی ڕوسیا  لە عێراق، بەتایبەتی لە سەر کۆمپانیا ڕوسییە گەورەکان کە لە کەرتی نەوت و گازدا کاردەکەن". , ڕۆژنامەنوسە ڕوسییەکە ئەوەشى خستوەتەڕو، بەپێی لێدوانەکانی نۆڤاک، وەزیری وزەی ڕوسیا، سێ کۆمپانیای ڕوسی زەبەلاح لە کەرتی نەوتی عێراق کار دەکەن، بەتایبەتی لە پارێزگای بەسرە و چەند کۆمپانیایەکی ڕوسی دیکەش لە هەوڵی ئەوەدان بەشداربن لە بازاری نەوت لە عێراق. , لە ئەگەرى بەردەوامبوونی ئاڵۆزییەکانی عێراق و کاریگەری لەسەر کەرتی نەوت، پێدەچێت ڕوسیا ناچار بێت، ڕۆڵی نێوەندگیری بگێڕێت لەنێوان لایەنە عێراقییەکان، وەک ڕۆژنامەنوسە ڕوسییەکە ئاماژەى پێکردووە. , دەشڵێت، ڕێگریکردن لە گواستنەوەی نەوت لە کێڵگەکانی پارێزگای بەسرە بۆ بەندەری "خۆر زوبێر" کاریگەری خراپی هەبوە لەسەر کەرتی پیشەسازی نەوتی عێراق. , ,