گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حكومه‌ت وه‌ڵامى ئه‌رێنی هه‌بوه‌

سه‌رۆكى په‌رله‌مان: بۆ ورده‌كارى زیاتر پرۆژەى دامه‌زراندنى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست ده‌نێرینه‌وه‌ بۆ حکومەت

2019.11.13 - 17:01
سه‌رۆكى په‌رله‌مان: بۆ ورده‌كارى زیاتر  پرۆژەى دامه‌زراندنى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست ده‌نێرینه‌وه‌ بۆ حکومەت
ناس کورد- په‌رله‌مانى كوردستان له ‌كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى خۆیدا، خوێندنه‌وه‌ى یەکەمى بۆ چه‌ند پرۆژەیاسا و پڕۆژه‌بڕیارێك ئەنجامدا، گرنگترینیان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌قاچاغبردنى نه‌وت و بەهەمیشەییکردنى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست بوون‌. , لە ڕاگەیەندراوێکدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، 13ى تشرینى دووەمى 2019، ماڵپەرى فەرمى پەرلەمانى کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا لەبارەى کۆبوونەوەى پەرلەمانى کوردستان ئەوەى خستەڕو: "لە کۆبوونەوەى پەرلەمانى کوردستان، خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاساکانی پاراستنى به‌رهه‌مه‌ خۆماڵییه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌قاچاغبردنى نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كانى و بیمه‌ى كشتوكاڵى كراوه"‌. , ئەوەش خراەوەتەڕو: "خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ بڕیارى دامه‌زراندنى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ستى هه‌رێم كراوه‌، دواتر له‌لایه‌ن سه‌رۆكى په‌رله‌مانه‌وه‌ به‌جیا ئاڕاسته‌ى لیژنه‌ى یاسایى و لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان و پەرلەمانتاران كراون بۆ ئه‌نجامدانی ڕێكاره‌ یاساییه‌كانى تر". , سه‌رۆكى په‌رله‌مان له ‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا، سه‌باره‌ت به بەهەمیشەییکردنى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست ڕایگه‌یاند: "وەک سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان، وه‌ڵامى ئه‌رێنى حكومه‌تمان وه‌رگرتوه،‌ به‌ڵام به‌هۆى زۆرى ورده‌كارییەکان، پێشنیاز ده‌كهی‌ن به‌ده‌ر له‌ ماوه‌ى ته‌رخانكراو، ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى دیکە بدرێت به ‌حكومه‌ت، بۆ هه‌ر زیادكردن و پێشنیازێكى نوێ له ‌باره‌ى پڕۆژه‌كه‌وه‌". , هەر ئەمڕۆ ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم لەبارەى فەرمانبەرانى گرێبەست و بەهەمیشیەییکردنیان، بڕیاریدا بە پێکهێنانى لیژنەیەک. , ,