گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم بڕیاریدا بە پێکهێنانى لیژنەیەکى لەبارەى فەرمانبەرانى گرێبەست

2019.11.13 - 16:33
ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم بڕیاریدا بە پێکهێنانى لیژنەیەکى لەبارەى فەرمانبەرانى گرێبەست
ناس کورد- لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆیدا، ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم ڕایگەیاند، پشتیوانی لە پرۆژەی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەن و لیژنەیەکیشی لەبارەى فەرمانبەرانى گرێبەستەوە پێکهێنا، لەبارەى پرسی دەستورى عێراقیشەوە جەختیکردەوە، "سازش لە ماف و دەسەڵاتە دەستورییەکان هەرێمی کوردستان ناکەین". , ئەمڕۆ چوارشەممە 13ى تشرینى دووەمى 2019، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوەوە، بەگوێرەى ڕاگەیەندراوى کۆبوونەوەکەش: "لە سەرەتای کۆبووەنەوەکەدا، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری کاروباری پێشمەرگە راپۆرتێکی دەربارەی پێکهاتەی وەزارەت و میلاک وخەرجییەکان و هەنگاوەکانی پڕۆژەی چاکسازی لە بواری کاروباری پێشمەرگە خستۆتەڕو، بڕیاردراوە لیژنەیەک بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئەندامیەتی جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیرانی ناوخۆ و کاروباری پێشمەرگە و دارایی وئابوری، بۆ بەدواداچوونی بڕگەکانی راپۆرتەکەی وەزارەتی پێشمەرگە پێکبهێندرێت و دواتر بڕیاری پێویستی لەبارەوە بدرێت". , وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە، خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەى دانوستاندن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی، راپۆرتێکی هەڵوەشاندنەوەی چەند مادەیەکى یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و ئەو دۆسییەوە خستۆتەڕو، ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردووەتەوە لەسەر: "پاراستنی دەسەڵات و مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان، کە بە هیچ شێوەیەک سازشیان لەسەر ناکرێت". , لەکۆتایی کۆبوونەوەکەشدا، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا لیژنەیەک بۆ بەدواداچوونی بارودۆخی کارمەندانی گرێبەست پێکبهێندرێت، بۆ ئەوەی دواتر دەرئەنجامی بەدواداچونەکە بخاتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران، وەک لە ڕاگەیەندراوەکەى ئەنجومەنى وەزیران هاتوە. , ,