گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

83 فەرمانى دەستگیرکردنیش بە جێبەجێنەکراوى ماونەتەوە

ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى: تا ئێستا 377 بڕیار لەبارەى بەرپرسانى باڵاى عێراقەوە دەرکراون

2019.11.13 - 15:39
ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى: تا ئێستا 377 بڕیار لەبارەى بەرپرسانى باڵاى عێراقەوە دەرکراون
ناس کورد- ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى عێراق ئاشکرایکرد، دادگاکانى دەستپاکى 377 بڕیاریان لەبارەى چەند بەرپرسێکى باڵا دەکردووە، کە وەزیر و پەرلەمانتار و بریکارى وەزیریان تێدایە، 83 فەرمانى دەستگیرکردنیش جێبەجێنەکراون. , لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى عێراق ئاشکرایکردووە: "دادگاکانى لێکۆڵینەوە لە دەستپاکى، 377 بڕیارى جۆراوجۆریان دژ بە چەند بەرپرسێکى باڵا دەرکردووە، لەگەڵ ئەوەشدا 83 فەرمانى دەستگیرکردن بۆ چەند بەرپرسێکى دیکەش دەرکراوە". , ڕاگەیەندراوەکە ئەوەشى خستوەتەڕو، ئەو دادگایانە ئەو بڕیارانەیان لەساڵى 2003 تا ئێستا دەرکردووە، کە پەیوەندیدارن بە پلەکانى فەرمانبەرى، کە چەندین ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەران، وەزیر، بریکارى وەزیر، سەرۆک و ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگا، پارێزگار و بەڕێوەبەرى گشتى لەخۆ دەگرێت، لەپاڵ ئەوانەشدا 627 کەیس تا ئێستا یەکلا نەکراونەتەوە، لەگەڵ جێبەجێنەکردنى 83 فەرمانى دەستگیرکردن. , ئەو ڕاگەیەندراوەى ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى عێراق لەکاتێکدایە، لە سەرەتاى خۆپیشاندانەکانەوە تا ئێستا ئەو ئەنجومەنە لە هەوڵى جوڵاندنى چەندین کەیسی گەندەڵییە، وەک بەشێک لە داواکارى خۆپیشاندەران. , ,