گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیس ڤیدیۆیەکی نوێی ڕۆژی گیانلەدەستدانی ئامانج بابانی و لانە محەمەدی بڵاوکردەوە

2019.11.13 - 14:40
پۆلیس ڤیدیۆیەکی نوێی ڕۆژی گیانلەدەستدانی ئامانج بابانی و لانە محەمەدی بڵاوکردەوە
ناس کورد-

پۆلیسی سلێمانی لەڕێگای کەناڵی فەرمیی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە گرتەیەکی ڤیدیۆیی چەند ساتێکی ڕۆژی ڕووداوی گیانلەدەستدانی ئامانج بابانی و لانە محەمەد و منداڵەکەیان بڵاوکردەوە کە تێیدا سود لە چەند کامێرایەکی چاودێری وەرگیراوە.

. لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت کە ئامانج بابانی لە کاتژمێر 3:32 خولەکی ئێوارەى ڕۆژی ڕووداوەکە، 13ی تشرینی یەکەمی 2016، لە شوققەکەى خۆی لە ڕۆژ سیتی دەچێتە دەرەوە. . https://youtu.be/kT_9bjg2vB8 پاشان لە کاتژمێر 3:51 خولەکی ئێوارە دەچێتە دایەنگا و منداڵەکەى دەبات و پێکەوە دەچن بۆ ماجیدی مۆڵ. . پاشان لە گرتەیەکی تردا دەردەکەوێت کە ئامانج بابانی و منداڵەکەى دەچن بۆ ماڵی باوکی لانە محەمەد و بە ئۆتۆمبێلی لانە دەچنە دەرەوە. . لە کۆتاییدا چەند گرتەیەکی کامێرای چاودێری بەنزینخانەیەکی نزیک شوێنێ ڕووداوەکە بڵاوکراوەتەوە کە تازە نییە و وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک دەردەکەوێت کە زۆر ڕوون نییە.