گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەردانەکەى نێچیرڤان بارزانى بۆ بەغدا بۆ دوپاتکردنەوەى پشتیوانییە لە عەبدولمەهدى

2019.11.13 - 12:18
سەردانەکەى نێچیرڤان بارزانى بۆ بەغدا بۆ  دوپاتکردنەوەى پشتیوانییە لە عەبدولمەهدى
ناس كورد-   سەرچاوەیەکى ئاگادار ڕایگەیاند، سەردانەکەى نێچیرڤان بارزانى بۆ بەغدا و کۆبوونەوەى لەگەڵ عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیران، بۆ دوپاتکردنەوەى پشتیوانى بووە بۆ سەرۆک وەزیران لەم قەیرانەى ئێستادا. . سەرلەبەیانى ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانى بەسەردانێکى پێشتر ڕانەگەیەنراو گەیشتە بەغدا و لەگەڵ عادل عەبدولمەهدى و بەرهەم ساڵحدا کۆبووەوە. . سەرچاوەیەک کە ئاگادارى ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى نێوان عەبولمەهدى و نێچیرڤان بارزانى یە وتى "بارزانى لەکۆبوونەوەکەدا پشتیوانى تەواوى بۆ حکومەتەکەى عەبدولمەهدى دوپاتکردووەتەوە و باسى لە پێویستى چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوان هەرێم و بەغدا کردووە". . وتیشى "هەردوولا لەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پرسی گۆڕانکاریی دەستورى و جموجۆڵەکانیان کردووە لەو بارەیەوە، بەجۆرێک هەر گۆڕانکارییەک دەبێت بە ڕەزامەندى هەموو گەلى عێراق بێت". . سەردانەکەى نێچیرڤان بارزانى لەکاتێکدایە، دانوستانەکانى نێوان هەرێم و بەغدا بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوانیان بەهۆى خۆپیشاندانەکانەوە ماوەیەک بوو روویان لە وەستان کردبوو. . هەروەها سەردانەکە هاوکاتە لەگەڵ جموجۆڵەکان بۆ هەموارى دەستورى عێراق کە کورد جەختدەکاتەوە نابێت دەست بۆ مافەکانى ببرێت لەدەستوردا.