گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نێچیرڤان بارزانى گەیشتە بەغدا

2019.11.13 - 09:23
نێچیرڤان بارزانى گەیشتە بەغدا
ناس کورد- نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بەسەردانێکى پێشتر ڕانەگەیەنراو گەیشتە بەغدا. . سەرچاوەیەکى سیاسی ئاگادار لە بەغدا بە ناس کوردى ڕاگەیاند، سەرلەبەیانى ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانى بەسەردانێک گەیشتووەتە بەغدا. . وتیشى "بڕیارە نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ سەرۆکایەتییەکانى عێراقدا کۆبێتەوە". . سەردانەکەى نێچیرڤان بارزانى دواى سەردانەکەى ئەم دواییەى بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق دێت بۆ هەرێمى کوردستان و کۆبوونەوەى لەگەڵ سەرۆکایەتییەکانى هەرێم بۆ تاوتوێکردنى خۆپیشاندانەکانى عێراق و پرسی هەموارى دەستور. .