گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا : بڕوامان بە تواناى هەسەدە هەیە..زیندانیانى داعش بۆمبى تەوقیتکراون

2019.11.13 - 08:35
ئەمریکا : بڕوامان بە تواناى هەسەدە هەیە..زیندانیانى داعش بۆمبى تەوقیتکراون
ناس کورد- بەرپرسێکى باڵاى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا ڕایگەیاند، هەزاران چەکدارى زیندانیکراوى داعش لە باکورى ڕۆژهەڵاتى سوریا، مەترسی گەورەن و بۆمبى تەوقیتکراون، بەڵام ئەوان باوەڕى تەواویان بە هەسەدە هەیە کە بتوانن بارودۆخەکە بپارێزن. . بەرپرسەکە بە ئاژانسى ڕۆیتەرزى ڕاگەیاندووە "دۆخەکە ئارام نییە، ئەوانە بۆمبى تەوقیتکراون، 10 هەزار زیندانى هەیە کە زۆرینەیان چەکدارى بیانین". . وتیشى "ئێمە بڕوامان بە تواناى هێزەکانى سوریاى دیموکرات هەیە بۆ دابینکردنى ئاسایشى سەرجەم ئەو شوێنانەى کە ئەو کەسانەى تێدا زیندانیکراوە". . بەرپرسەکەى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا جەختیکردەوە، ئەوان لەگەڵ هەسەدە کاردەکەن، بۆ دورخستنەوەى هەر مەترسییەکى مرۆیی و ئەمنى و مەترسی دیکە لەو  بارەیەوە. . دۆسیەى چەکدارە زنیدانیکراوەکانى داعش لەلاى هێزەکانى سوریاى دیموکرات تا ئێستا بە هەڵواسراوى ماوەتەوە، کە بەشى زۆریان بیانین و وڵاتەکانیان ئامادەنین وەریانبگرنەوە. . لەدواى لەشکرکێشى سوپاى تورکیا و گروپە چەکدارە هاوپەیمانەکانیان بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان، بەشێک لەو زیندانیانە توانیان هەڵبێن.