گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڕێوەبەرى نوسینگەى عەبدولمەهدى دەستلەکاردەکێشێتەوە

2019.11.12 - 23:18
بەڕێوەبەرى نوسینگەى عەبدولمەهدى  دەستلەکاردەکێشێتەوە
ناس کورد- سەرچاوەیەک لە نوسینگەى سەرۆک وەزیرانى عێراق ڕایگەیاند، ئەبو جیهاد هاشمى بەڕێوەبەرى نوسینگەى عادل عەبدولمەهدى نامەى دەستلەکارکێشانەوەى پێشکەشکردووە. . سەرچاوەکە بە ناس کوردى ڕاگەیاند "هاشمى نامەى دەستلەکارکێشانەوەى ڕادەستى عەبدولمەهدى کردووە"، بەبێ ئەوەى زانیارى زیاتر ئاشکرابکات. . هاوکات چەند سەرچاوەیەکى دیکە ئاماژەیان بەوەکرد، هاشمى لە بەهۆى خۆپیشاندانەکانى ئێستاوە دەستى لەکارکێشاوەتەوە، بەتایبەتى تۆمەتەکانى پەیوەست بە سەرکوتکردنى خۆپیشاندانەکان، ئەوەش عادل عەبدولمەهدى توشى ئیحراجى زۆر کردووە. . تا ئێستا دیار نییە عەبدولمەهدى نامەى دەستلەکارکێشانەوەکەى پەسەند کردووە یان ڕەتیکردووەتەوە. . ئەبو جیهاد هاشمى ناوى ڕاستەقینەى محەمەد هاشمى یە، بەڕێوەبەرى نوسینگەى سەرۆک وەزیرانى عێراقە و  بەپێی یاسا پلەکەى وەزیرە و خاوەنى دەسەڵاتێکى بەرفراوانە. . هاشمى سەر بە ئەنجومەنى باڵاى ئیسلامییە و پێش ئەوەى ببێتە بەڕێوەبەرى نوسینگەى عەبدولمەهدى، سەرپەرشتى مامەڵە داراییەکانى ئەنجومەنەکەى دەکرد.