گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتى عێراق هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى بۆ کاتێکى نادیار دواخست

2019.11.12 - 18:55
حکومەتى عێراق هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى بۆ کاتێکى نادیار دواخست
ناس کورد- ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیاریدا بە دواخستنى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراق، پرۆژەیاساى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان و هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانیشی پەسەند کرد بۆ ئەوەى ڕەوانەى پەرلەمانى عێراقى بکات. , لە دانیشتنى ئەمڕۆیدا بە سەرۆکایەتیی عادل عەبدولمەهدى، ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیاریدا: "هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراق دوابخرێت، پرۆژەیاسای کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق و یاساى هەڵبژاردنەکانى ئەنجومەنى نوێنەران پەسەندکران". , لە ڕاگەیەندراوێکیدا نوسینگەى سەرۆکوەزیرانى عێراق ئەوەى خستوەتەڕو: "ئەو پرۆژەیاسایانەى لەلایەن ئەنجومەنى وەزیرانى عێراقەوە پەسەند کراون، دەنێردرێنە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بۆ ئەوەى پەسەند بکرێن و ببن بە یاسا".

,

ئەو بڕیارەى حکومەتى عێراق لەکاتێکدایە، یەکێک لە داواکارییەکانى خۆپیشاندەرانى عێراق هەڵوەشاندنەوەى سیستمى هەڵبژاردنى وڵاتەکە و سەرلەنوێ بونیادنانەوەیەتى.

,

,