گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە بەڵگە.. لە دادگای فیدڕاڵی تانە لە دەستوریبوونی حکومەتەکەی عەبدولمەهدی دەدرێت

2019.11.12 - 18:06
بە بەڵگە..  لە دادگای فیدڕاڵی تانە لە دەستوریبوونی حکومەتەکەی عەبدولمەهدی دەدرێت
ناس کورد- دوو پارێزەر لە دادگای فیدراڵی عێراق تانە لە دەستوریبوونی ڕاسپاردنی عادل عەبدولمەهدی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئەو دانیشتنەی پەرلەمان درا کە تێدا متمانە بە حکومەتەکەی بەخشرا. . ئەمڕۆ، دووشەممە، 12ى تشرینی دووەم 2019، تاریق مەعموری و عادل کەرخی کە هەردووکیان پارێزەرن داوایەکیان لە دادگای فیدراڵی عێراق بەرزکردەوە و تێدا تانەیان داوە لە "شەرعییەت و نادەستوریبوونی ڕاسپاردنی عەبدولمەهدیان داوە کە لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق"، لەهەمانکاتیشدا تانەیان لە دانیشتی پەرلەمانی عێراق داوە کە لە ڕۆژی 24ى تشرینی یەکەمی 2018 ئەنجامدراوە بۆ پێدانی متمانە بە حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی. . هەردوو پارێزەر لە داواکەیاندا کە وێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتووە داوادەکەن داداگای فیدراڵی عێراق فەرمانێکی بەپەلە دەربکات و تێدا حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی بە حکومەتێکی کاربەڕێکەر ناوزەند بکات ئەوەش بە گوێرەی ماددەی (151) لە یاسای مەدەنی عێراقی تا ئەو کاتەی دادگا کەیسەکە یەکلایی دەکاتەوە.