گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و ڤیدیۆ..دووەم کچە چالاکوان لە گۆڕەپانى تەحریر ڕفێنرا

2019.11.12 - 17:28
وێنە و ڤیدیۆ..دووەم کچە چالاکوان لە گۆڕەپانى تەحریر ڕفێنرا
ناس کورد-   مارى محەمەد کچە چالاکوانى خۆپیشاندانەکان لە گۆڕەپانى تەحریرى بەغدا لەلایەن کەسانى نەناسراوەوە ڕفێنرا. . وەلید محەمەد براى ئەو کچە چالاکوانە بە کەناڵى "عەرەبییە حەدەس"ى ڕاگەیاند "مارى کاتژمێر پێنجى عەسرى رۆژى هەینى دیارنەماوە لەکاتى چوونى بۆ گۆڕەپانى تەحریر". . وتیشى "هەوڵمانداوە پەیوەندى بە مۆبایلەکەیەوە بکەین، بەڵام وەڵامى نەبووە". . مارى وەکو کارمەند لە سەنتەرێکى جوانکارى لەبەغدا کاریدەکرد، لەکاتى خۆپیشاندانەکاندا خۆراک و پێداویستى دیکەى بۆ خۆپیشاندەران لەسەر ئەرکى خۆى دابیندەکرد و بەوتەى براکەى پەیوەندى بەهیچ لایەنێکى سیاسییەوە نەبووە. . وەلید محەمەد باسى لەوەکرد، پۆلیسیان لە ڕفاندنى مارى و جۆر و ژمارەى ئەو ئۆتۆمبیلە ئاگادارکردووەتەوە کە مارى پێ ڕفێندراوە، پێشتریش مارى لەئینستاگرام هەڕەشەى لێکراوە. لەدوو ڕۆژى ڕابردوودا لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەنگۆى ڕفاندنى چالاکوانێک بڵاوبووەوە، بەڵام بەفەرمى پشتڕاستنەکرایەوە لەلایەن حکومەتەوە. . مارى دووەم کچە چالاکوانە لەدواى سەرهەڵدانى خۆپیشاندانەکانى عێراقەوە کە ڕفێنراوە. https://www.youtube.com/watch?v=zJStRIdkHW0&feature=emb_title سەبا مەهداوى یەکەم کچە چالاکوان بوو کە ڕفێنرا و تا ئێستا چارەنوسى نادیارە. . ڕێکخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى، هەینى ڕابردوو داواى لە دەسەڵاتدارانى عێراق کرد چارەنوسى مەهداوى ئاشکرابکەن، جەختیشیکردبووەوە ڕفاندنى ئەو چالاکوانە لەچوارچێوەى هەڵمەتێکدایە بۆ سەرکوتکردنى ئازادى ڕادەربڕین لە عێراق.