گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

میدیاکانى ڕۆژئاواى کوردستان: لە کۆبانێ هەشت کەس بە تەقەى سەربازانى تورکیا برینداربوون

2019.11.12 - 15:55
میدیاکانى ڕۆژئاواى کوردستان: لە کۆبانێ هەشت کەس بە تەقەى سەربازانى تورکیا برینداربوون
ناس کورد- میدیاکانى ڕۆژئاواى کوردستان بڵاویانکردەوە، هەشت هاوڵاتى لە کۆبانێ برینداربوون، دواى ئەوەى سەربازانى سوپاى تورکیا بەتەقە و بۆمبى فرمێسکڕێژ بەرەنگارى ئەو کەسانە بوونەوە کە ناڕەزاییان نیشاندا لەدژى گەڕانى سەربازى هاوبەشى تورکیا و ڕوسیا. . بەپێی میدیاکانى ڕۆژئاواى کوردستان، ئەمڕۆ ژمارەیەک هاوڵاتى لە کۆبانێ بەردبارانى گەڕانى هاوبەشى سەربازى تورکیا و ڕوسیایان کردووە و ناڕەزایی خۆیان لەو بارەیەوە نیشانداوە. https://twitter.com/tvronahi/status/1194217089692848129 ئاماژەیان بەوەشکردووە، سەربازانى سوپاى تورکیا بەتەقە و بۆمبى فرمێسکڕێژ بەرەنگارى ئەو هاوڵاتییانە بونەتەوە و بەهۆیەوە هەشت کەس برینداربوون، کە دوانیان وڵات شیخۆ پەیامنێرى کەناڵى روناهى و زوزان برکل پەیامنێرى کەناڵى ژن تیڤیە. ئەمە یەکەمجار نییە هاوڵاتیانى ڕۆژئاواى کوردستان دژى گەڕانى سەربازى هاوبەشى تورکیا و ڕوسیا ناڕەزایی خۆیان پیشان بدەن، دوو جارى دیکەش بەشێک لە هاوڵاتییان کاروانە سەربازییەکەیان بەرد باران کردووە. هەینى ڕابردووش هاوڵاتییەک لەکاتى دەربڕینى ناڕەزاییدا کەوتە ژێر ئۆتۆمبیلێکى سەربازى تورکیاوە و بەهۆیەوە گیانى لەدەستدا.