گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کارى هێزە ئەمنییەکان و حەشدى شەعبییە

وێنەی سیستانى بەشێوەیەکى چڕ لە کەرکوک بڵاودەکرێتەوە

2019.11.12 - 15:52
وێنەی سیستانى بەشێوەیەکى چڕ لە کەرکوک بڵاودەکرێتەوە
ناس کورد- ماوەى چەند ڕۆژێکە لە کەرکوک هەست بەوە کراوە، بەشێوەیەکى چڕ وێنەى عەلى سیستانى بڵاودەکرێتەوە، ئەندامێکى پێشوى ئەنجومەنى پارێزگاکەش ئاشکرایدەکات، "پۆلیسی فیدراڵی و چەکدارانی حەشدی شەعبی وێنەکانى مەرجەعی باڵای شیعەکانى عێراق فەرمانگەکان و شوێنە گشتییەکان هەڵدەواسن". , ڕەعد ڕوشدی، ئەندامی پێشوی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە پێکهاتەی تورکمان، تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "ماوەی چەند ڕۆژێکە هێزە ئەمنییەکانی شاری کەرکوک، پۆلیسی فیدراڵی و چەکدارانی حەشدی شەعبی وێنەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان لە فەرمانگەکان و شوێنە گشتییەکان هەڵدەواسن، ئەو کارەش کارێکی تاکەکەسی و خۆڕسکانەیە و فەرمى نییە". , ڕوشدى پێی وایە، ئەو هەنگاوەى کەرکوک، پێچەوانەی خواستی سیستانییە، دەشڵێت: "چەندین جار خودى سیستانى داوای کردووە بەهیچ شێوەیەک وێنەکانی بەرزنەکرێنەوە و لە هیچ شوێنێکیش هەڵنەواسرێن". , ئاماژەی بەوەشکرد، مەرامی دیکەش لە پشت هەڵواسینی وێنەکانی عەلی سیستانییەوە هەیە لە کەرکوک دەکرێت بەشێکیان "مەرامی سیاسی" بن. , هەڵواسینى وێنەکانى مەرجەعى باڵاى شیعەکانى عێراق لە کەرکوک، تەنها فەرمانگەکانى نەگرتوەتەوە، بەڵکو بەشێک لە ئۆتۆمبێلەکانى هێزە ئەمنییەکان و بەتایبەت حەشدى شەعبى وێنەى ئەو کەسایەتییە ئاینییەى پێدا هەڵواسراوە. , ,