گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دیمەنى ناڕەزایەتییەکانى بەغدا..هوتافکێشانى تەحریر و تەقەکردن لە خۆپیشاندەران لە خەلانى

2019.11.12 - 15:07
دیمەنى ناڕەزایەتییەکانى بەغدا..هوتافکێشانى تەحریر و تەقەکردن لە خۆپیشاندەران لە خەلانى
ناس کورد- بۆ سێهەمین هەفتە ناڕەزایەتى و خۆپیشاندانەکان لە شارى بەغدا بەردەوامى هەیە و هاوکات هەڵمەتى توندوتیژى دژى خۆپیشاندەران چەند رۆژێکە لە گۆڕەپانى خەلانى بەردەوامى هەیە. . بەگوێرەى ئەو وێنانەى چالاکوانانى عێراق لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، خۆپیشاندەران گۆڕەپانى تەحریر پاکدەکەنەوە و لەسەر دیوارەکان وێنەى هەمەجۆر دەکێشن. . پەیامنێرى ناس لە بەغدا رایگەیاند "لە گۆڕەپانى تەحریر لە شارى بەغدا گردبوونەوەى ژمارەیەک لە گەنج بوونى هەیە و هوتاف دەکێشن، هاوکات کۆبوونەوە و گفتوگۆکردن لەژێر هێماى تەحریر بەڕێوەدەچێت و تاوتوێى ئایندەى خۆپیشاندانەکانى تشرین دەکرێت". . پەیامنێرەکەى ناس روونیکردەوە "هاتنى گەنجانى دیکە لەهەردوو لاى گۆڕەپانى تەیەران و شەقامى سەعدون بەرەو گۆڕەپانى تەحریر درێژەى هەیە و لە گۆڕەپانى خەلانیش هەڵمەتى توندوتیژى دژى خۆپیشاندەران بەڕێوەدەچێت و بۆمبى فرمێسکڕێژ و فیشەکى راستەقینەش بۆ بڵاوەپێکردنى خۆپیشاندەران، بەکاردەهێنرێت". .