گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڕاست ڕۆبۆتە سەربازییەکە وەک مرۆڤی لێهاتووە وەک لە ڤیدیۆکەدا دیارە؟

2019.11.12 - 15:25
بەڕاست ڕۆبۆتە سەربازییەکە وەک مرۆڤی لێهاتووە وەک لە ڤیدیۆکەدا دیارە؟
ناس کورد- لە دوو هەفتەى ڕابردوودا ڤیدیۆیەک بە خێرایی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە جیهاندا بڵاوبووەوە کە تێیدا دەردەکەوێت ڕۆبۆتێکی سەربازیی وەک مرۆڤی لێهاتووە و شەڕ دەکات. . ڤیدیۆکە لە کوردستانیش زۆر بە فراوانی بڵاوبووەوە، زۆرێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان مەترسی خۆیان نەشاردەوە لە بەرەوپێشچوونی تەکنەلۆژیای ڕۆبۆت و دەستبەسەرداگرتنی جیهان لەلایەن ڕۆبۆتەکانەوە بەتایبەت دوای ئەوەى چەند فیلمێک لەسەر ئەو بابەتە لەلایەن هۆڵیودەوە دەرکراوە. https://www.facebook.com/Amir978/videos/2685373354842856/ لە ڤیدیۆکەدا، ڕۆبۆتەکە تەقە لە چەند ئامانجێک دەکات و دەتوانێت جیاوازی بکات لەنێوان مرۆڤی ڕاستەقینە و بوکەڵەدا، چەندینجار کەسەکان لە ڕۆبۆتەکە دەدەن بەڵام هەڵدەسێتەوە و بەردەوام دەبێت لە تەقەکردن. . https://twitter.com/meshekah/status/1188479548352008193?s=20 . هەرچەندە زۆرێک لە بینەرانی ڤیدیۆکە باوەڕیان بە بابەتەکە کردووە، بەڵام چەندنین کەس خێرا دەرکیان بەوە کردووە کە ساختەیە، ڤیدیۆکە دروستکراوی کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانە لە لۆس ئانجلوس بەناوی (Corridor Digital) کە کەناڵێکی یوتوبی هەیە و ناسراوە بەوەى ئیفێکتی زۆر لە کارەکانیدا بەکاردەهێنێت. . کۆمپانیاکە مارکەى (Boston Dynamics)ی بەکارهێناوە کە نزیکە لە کۆمپانیای بەناوبانگی دروستکەری ڕۆبۆتی ئەمریکی (Bosstown Dynamics) وەک لەو دوو وێنەیەی خوارەوە دیارە. ئەوە یەکەمجار نییە کۆمپانیای (Corridor Digital) لەو شێوە ڤیدیۆیانە دروستبکات، مانگی حوزەیرانی ڕابردوو ڤیدیۆیەکی هاوشێوەی بڵاوکردەوە. . https://youtu.be/rVlhMGQgDkY