گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕێستۆرانتەکانیان بۆ کاری دیکە بەکارهێناوە

قایمقامیەتى سلێمانی بەهۆی ئەنجامدانی کاری نەشیاو تیایاندا دوو ڕێستۆرانتى داخست

2019.11.12 - 11:36
قایمقامیەتى سلێمانی بەهۆی ئەنجامدانی کاری نەشیاو تیایاندا دوو ڕێستۆرانتى داخست
ناس کورد- قایمقامیەتى سلێمانى راگەیەندراوێکى لەبارەى داخستنى دوو رێستورانت لە شارى سلێمانى به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونیان به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و ئەنجامدانی کاری "نەشیاو" بڵاوکردەوە. . لە راگەیەندراوەکەى  قائیمقامییەتی سلێمانی ئاماژە بەوە کراوە، هەردوو ڕێستۆرانتی vip) سەرچنار و سایەگوڵ2) بەهۆی پابەندنەبوونیان بە ڕێنماییەکانی قائیمقامییەتەوە داخستووە. . بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، یەکێک لە سەرپێچییەکانی ئەو دوو ڕێستۆرانتە ئەوەیە، شوێنەکەیان بەکارهێناوە بۆ ئەنجامدانی کاری نەشیاو و هەروەها نەبوونی کامێرای چاودێری لە ژووری (VIP) كه‌ به‌پێی رێنماییه‌كانی كاركردن پێوسته‌ ئه‌وشوێنانه‌ی ژووری (VIP) هه‌یه‌ كامێرای چاودێری بۆ دابنرێت.   . ڕاگەیەندراوەکە روونیدەکاتەوە، نه‌بوونی كارتی ته‌ندروستی و ڤایرۆسی یەکێکی دیکەیە لە سەرپێچییەکانیان، کە به‌پێی رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان پێویسته‌ كارمه‌ندی چێشتخانه‌، ڕیستۆرانت و هه‌موو ئه‌وشوێنانه‌ی خواردن و خواردنه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ هاووڵاتیان ده‌كه‌ن هه‌ڵگری كارتی ته‌ندروستی بن،‌ بۆ كارمه‌ندانی بیانیش پێوسته‌ خاوه‌نی كارتی ڤایرۆسی بن.   . لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، پابه‌ندنه‌بوونیان به‌مه‌رجه‌كانی گه‌شتوگوزار و یه‌كنه‌پۆشینی جلوبه‌رگی كارمه‌نده‌كانیان یه‌كێكی دیکەیە له‌سه‌رپێچی ئەو دوو شوێنە.   . جەختیشکراوەتەوە، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی شوێنه‌كان داده‌خرێن تا ئه‌و كاته‌ی سه‌رجه‌م مه‌رج و رێنماییه‌كان له‌شوێنه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و خاوه‌نه‌كانیشیان ڕوبه‌روی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه‌. .