گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کاروانێکی سەربازی ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان کرد

2019.11.12 - 09:51
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کاروانێکی سەربازی ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان کرد
ناس کورد-   هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کاروانێکی كەلوپەلی سەربازیی ڕەوانەی رۆژئاوای کوردستان کرد و دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازی چوونە ناو قامیشلۆوە. . ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند "هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کاروانێکی هاوکاری سەربازی گەیاندە شاری قامیشلۆ و کاروانەکە لەوێ جێگیربوون". . ڕوانگەی سوری ئاماژەی بەوەکردووە، کاروانە سەربازییەکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پێکهاتووە لە دەیان ئۆتۆمبێل و پێداویستییەکی زۆری سەربازی. . ناردنى کاروانە سەربازییەکە لە کاتێکدایە کە ئەمریکا بڕیارى کشانەوەى هێزەکانى لەسوریادا و بەو هۆیەوە سوپاى تورکیا لەشکرکێشى بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان کرد. .