گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەند ئەندامێکى کۆنگرێسى ئەمریکا داوا لە ترەمپ دەکەن پێشوازى لە ئەردۆگان نەکات

2019.11.12 - 09:29
چەند ئەندامێکى کۆنگرێسى ئەمریکا داوا لە ترەمپ دەکەن پێشوازى لە ئەردۆگان نەکات
  ناس کورد- ئاژانسێکى هەواڵى جیهانى بڵاوى کردەوە "ژمارەیەک لە ئەندامى کۆنگرێسى ئەمریکا نامەیەکیان ئاڕاستەى دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا کردووە و داواى لێدەکەن بانگهێشتنامەکەى رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆمارى تورکیا هەڵبوەشێنێتەوە و لە ئەمریکا پێشوازى لێ نەکات". . بەگوێرەى هەواڵێکى ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز، 17 ئەندامى کۆنگرێسى ئەمریکا نامەیەکیان ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کردووە و تێیدا ئاماژەیان بەوەکردووە :" لەئێستادا گونجاو نییە ئەردۆگان سەردانی ئەمریکا بکات، چونکە بڕیارەکەی بۆ هێرشکردنە سەر سووریا لە 9ـی تشرینی یەکەمی ڕابردوو، کاریگەری خراپی کردووەتە سەر ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا". . ئاژانسەکە روونیکردەوە "ئەو ئەندامانەی کۆنگرێس نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە لەو هێرشانەی تورکیا دەیکاتە سەر خەڵکی سڤیل لە ڕۆژئاوای کوردستان و هێزەکانی سوریای دیموکرات، هەروەها نزیکبوونەوەی تورکیا لە ڕوسیا". . لە نامەکەدا ئەو 17 ئەندامەی کۆنگرێس داوایان کردووە بانگهێشتنامەکە بۆ سەردانیکردنی ئەردۆگان بۆ ئەمریکا هەڵبوەشێندرێتەوە.   . بڕیارە سبەینێ (چوارشەممە، 13ـی تشرینی دووەمی 2019)، ڕەجەب تەب ئەردۆگان، سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ئەمریکا بکات و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە. .