گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەدر بە خۆپیشاندانى ملیۆنى هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات

2019.11.11 - 22:27
سەدر بە  خۆپیشاندانى ملیۆنى  هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات
ناس کورد- ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە عێراق ڕایگەیاند، ئەوان داوای هەڵبژاردنێکی پێشوەختەیان کردووە، بەڵام بەهیچ شێوەیەکیش ڕازی نابن ئەو هەڵبژاردنە بە سەرپەرشتی ئەمریکا بەڕێوەبچێت. , ئەمشەو 11ى تشرینى دووەم موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە عێراق لە تویتێکیدا ڕایگەیاند: "ڕێگە نادەین ئەمریکا سواری شەپۆلی خۆپیشاندانەکان بێت وعێراق بکات بە سوریایەکی دیکە". , ئەوەشی نوسیوە: "ئەگەر ئەمریکا دەستوەرداتە ئەو کارە، ئەوا کۆتایی بە بوونی دەهێنن لەڕێگەی ئەنجامدانی خۆپیشاندانێکی ملیۆنی ڕاستەوخۆ بە فەرمانی من". , سەدر لە تویتەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، عێراق وڵاتێکی ئازادە هیچ پێویستی بە یارمەتی وڵاتانی "خۆبەزلزان" نییە، دەشڵێت: "ئەمریکا سەرەکۆنەی حکومەتی عێراق دەکات، بەهۆی ئەوەی تۆڕی ئەنتەرنێتی  پچراندووە، لەکاتێکدا خۆی کۆنتڕۆڵی ئەو  تۆڕە دەکات". , "ئێتر بەسە دەست مەخنە ناو کاروباری عێراقەوە، ئەم وڵاتە  سەردار و گەورەی هەیە دەتوانن پارێزگاری لێبکەن"، سەدر بە ئەمریکاى وتوە. , ئەو وتانەى سەدر پاش ئەوە هات، کۆشکى سپى ئەمریکا هەر ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا وتى: ”عێراقییەکان دەستەوەستان ناوەستن بەرامبەر بە تاڵانبردنى داهاتەکانیان لەلایەن ڕژێمى ئێران و بەکارهێنانى گروپە چەکدارەکان بۆ ڕێگرى لە دەربڕینى بۆچوونەکانیان بەشێوەى ئاشتییانە”. , کۆشکى سپى ئەوەشى خستوەتەڕو: “سەرەڕاى بە ئامانجگرتنیان بەشێوەى توندووتیژ و بێبەشکردنیان لە گەیشتنیان بە هێڵەکانى ئینتەرنێت، گەلى عێراق دەنگى دەبیسترێت کە داواى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە و چاکسازییی هەڵبژاردن دەکەن”. , ,