گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرەنگاربوونەوەى به‌قاچاغبردنی نه‌وت و بە هەمیشەییکردنى فەرمانبەرانى گرێبەست لەخۆدەگرێت

پەرلەمانى کوردستان خوێندنەوەى یەکەم دەکات بۆ چەند پێشنیازە یاسایەک

2019.11.11 - 19:01
پەرلەمانى کوردستان خوێندنەوەى یەکەم دەکات بۆ چەند پێشنیازە یاسایەک
ناس کورد- بڕیارە ڕۆژى چوارشەممە پەرلەمانى کوردستان کۆببێتەوە، خوێندنەوەى یەکەم بۆ چەند پێشنیازە یاسایەک دەکرێت، گرنگترینیان پاراستنی به‌رهه‌مه‌ خۆماڵییه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌قاچاغبردنی نه‌وتە لەگەڵ چەند خاڵێکى تر کە لە کارنامەى دانیشتنەکەدا ئاماژەى پێکراوە. , لە ڕاگەیەندراوێکدا پەرلەمانى کوردستان کارنامەى دانیشتنى ڕۆژى چوارشەممە 13ى تشرینى دووەمى 2019ى خستوەتەڕو، تیایدا هاتوە: "به‌پێی حوكمی ماده‌ى (5) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م و دووه‌م) له‌ ماده‌ى (16) و برگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (18) و برگه‌ی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ ماده‌ی (20)و ماده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (7)ى ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كات (11)ى پێشنیوه‌رۆی رۆژی چوارشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/11/13 دەستپێبکات". , بەگوێرەى ڕاگەیەندراوەکەى سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان بەرنامەى کارى دانیشتنەکە بریتی دەبێت لە: یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ ئه‌م پێشنیازه‌یاساو بڕیارانه‌ى خواره‌وه‌ به‌پێی حوكمى ماده‌كانى (79 و 80 و 82)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان. 1- پێشنیازی یاسای (پاراستنی به‌رهه‌مه‌ خۆماڵییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق). 2- پێشنیازی یاسای (به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌ قاچاغبردنی نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق). 3- پێشنیازه‌یاسای (بیمه‌ی كشتوكاڵی له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق). 4- پێشنیازه‌بڕیارى (دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست له‌ هه‌رێمی كوردستان). , دووه‌م: دانان و ئالوگۆڕكردنی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار له‌ لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان و پێكهێنانی (4) لیژنه‌ی هه‌میشه‌ییی په‌رله‌مان به‌پێی ماده‌كانی (28، 29، 34) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان. , سێیه‌م: خستنه‌ڕووى بیرۆكه‌ی ئه‌م په‌رله‌مانتارانه‌ی خواره‌وه‌ به‌پێی خاڵی (2)ى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ ماده‌ى (49)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق: 1- بیرۆكه‌ی به‌ڕێز (جوان یونس رۆژبه‌یانی) په‌یوه‌ست به‌ دووباره‌ ته‌عریبكردن و مه‌ترسیی هه‌مواركردنه‌وه‌ى ماده‌ى (140)ى ده‌ستوورى هه‌میشه‌یی عێراق. 2- بیرۆكه‌ی به‌ڕێز (كاروان عبدالرحمن عبدالله) په‌یوه‌ست به‌ پرسی چۆنیه‌تیی شه‌فافكردنی نه‌وت له‌ هه‌رێمی كوردستان. ,