گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرکردەیەکى حەشدى شەعبى بە توندى وەڵامى ڕاگەیەندراوەکەى کۆشکى سپی دەداتەوە

2019.11.11 - 18:16
سەرکردەیەکى حەشدى شەعبى بە توندى وەڵامى ڕاگەیەندراوەکەى کۆشکى سپی دەداتەوە
ناس کورد- سەرکردەیەکى دیارى حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراقدا پڕۆژەیەکی ئەمریکییە، بڕیاری کۆتاییش لەسەر ئەو پرسە ئەگەڕێنێتەوە بۆ لەلای مەرجەعییەتی باڵای نەجەف. , ئەمڕۆ دووشەممە 11ى تشرینی دووەمی 2019، قەیس خەزعەلی، سەرکردە لە حەشدی شەعبی و سەرۆکی گروپی عەسایب، لە تویتێکیدا ڕایگەیاند: "لێدوانەکانی کۆشکی سپی ئەوە دەردەخەن، کە ئەمریکا چەندە تێوەگلاوە لە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی عێراق". , ئەو سەرکردیەی حەشدى شەعبی ئەوەشى نوسیوە: "ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە پرۆژەیەکی ئەمریکییە، پێشتر مەرجەعییەت ڕەتیکردووەتەوە، ئێستا ئەمریکا دەیەوێت زیندووی بکاتەوە". , خەزعەلی ئاماژەی بەوەشکردووە، مەرجەعییەتی نەجەف پشتگیری لە هەڵبژاردنی پێشوەختە ناکات، بەڵکو جەخت لە هەڵبژاردنێک دەکاتەوە کە لەکاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت. , لەبارەى ئەگەرى هەڵبژاردنى پێشوەختیشەوە، خەزعەلى تۆپەکە دەخاتە گۆرەپانی مەرجەعییەتەوە و دەڵێت: "کۆتا قسە لەوبارەیەوە قسەی مەرجەعییەتە بەتەواوی و داواکاریی گەنجە خۆپیشاندەرەکان بەرجەستە دەکات". , ئەو تانەى سەرکردەکەى نێو حەشدى شەعبى دواى ئەوە دێت، ئەمڕۆ کۆشکى سپى لە ڕاگەیەندراوێکدا وتی: “عێراقییەکان دەستەوەستان ناوەستن بەرامبەر بە تاڵانبردنى داهاتەکانیان لەلایەن ڕژێمى ئێران و بەکارهێنانى گروپە چەکدارەکان بۆ ڕێگرى لە دەربڕینى بۆچوونەکانیان بەشێوەى ئاشتییانە”. , کۆشکى سپى ئەوەشى خستوەتەڕو: “سەرەڕاى بە ئامانجگرتنیان بەشێوەى توندووتیژ و بێبەشکردنیان لە گەیشتنیان بە هێڵەکانى ئینتەرنێت، گەلى عێراق دەنگى دەبیسترێت کە داواى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە و چاکسازییی هەڵبژاردن دەکەن”. , ,