گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نێچيرڤان بارزانى لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە چاکسازییەکانی نێو وەزارەتی پێشمەرگە پێکدەهێنێت

2019.11.11 - 17:30
نێچيرڤان بارزانى لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە چاکسازییەکانی نێو وەزارەتی پێشمەرگە پێکدەهێنێت
ناس کورد- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە کۆبوەوە، لەو کۆبوونەوەشدا باس لە چاکسازییەکانی نێو وەزارەتەکە کرا، بڕیاریشدرا لیژنەیەک بۆ ئەو مەبەستە دروستبکرێت. , ئەمرۆ دووشەممە 11ی تشرینی دووەمی 2019، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزى پێشمه‌رگه،‌ لەگەڵ وه‌زاره‌ت و فه‌رمانده‌ و پله‌دارنى پێشمه‌رگه‌ كۆبوەوه‌، بەگوێرەى ڕاگەیەندراوى سەرۆکایەتیی هەرێم، لەو کۆبوونەوەدا لەبارەى پرۆسه‌ى چاكسازى له‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە گفتوگۆکراوە. , لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتوە: "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ درێژى تاووتوێى ئه‌و هه‌نگاوانه‌ كراون كه‌ له‌ چوارچێوه‌ى پرۆسه‌ى چاكسازيى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا تا ئێستا بۆ يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ نراون، تيشك خراوەتە‌ سه‌ر ئه‌و گيروگرفتانه‌ى هاتونەتە به‌رده‌م پرۆسه‌كه‌، هه‌روه‌ها چه‌ندين پێشنيار و تێبينى بۆ خێراكردن و سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌كه‌ خراونەتە‌ڕو". , نێچیرڤان بارزانی لايه‌نه‌ په‌يوه‌نداره‌كانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ی ڕا‌سپاردووە،‌ ليژنه‌ى تايبه‌ت بۆ به‌دواداچوونى پرۆسه‌كه‌ پێكبهێنن و هه‌نگاوى كرده‌يى له‌ ڕێكخستنه‌وه‌ى بواره‌كانى كارگێڕى و ياسايى و داڕشتنه‌وه‌ى په‌يكه‌رى وه‌زاره‌ت و هێز و پێكهاته‌كانى پێشمه‌رگه‌ ئەنجامبدەن، وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە. , هەر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی سوپاسى هاوكارى و پشتگيريى هاوپه‌يمانان به‌تايبه‌تى ئه‌مه‌ريكا، به‌ريتانيا و ئه‌ڵمانياى كردووە، كه‌ بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه‌ له‌نزيكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ كاریان کردووە، هه‌روه‌ها بڕيار درا كۆبوونه‌وه‌ى خولی بۆ به‌دواداچوون و سه‌رخستنى پرۆسه‌كه‌ ئه‌نجامبدرێن. , ,