گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕۆژئاوا؛ سێ تەقینەوە شارى قامیشلۆیان هەژاند

2019.11.11 - 16:38
ڕۆژئاوا؛ سێ تەقینەوە شارى قامیشلۆیان هەژاند
ناس کورد- چەند تەقینەوەیەک لە ناوەندی شاری قامیشلۆ ڕویاندا، بەهۆیانەوە چەند کەسێک بوونە قوربانی. , کەمیک لەمەوبەر سێ تەقینەوەى یەک لەدوواییەک لە سێ جێگای جیاواز لە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان ڕویاندا، تەقینەوەکان لەڕێگای ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجامدراون. , بەگوێرەى زانیارییە سەرەتاییەکانى میدیاکانى ناوچەکە، تەقینەوەی یەکەم لەبەردەم باڵەخانەی بەڕێوبەرایەتیی هاتوچۆ و نوسینگەی ئازادی لەسەر شەقامی "وەحدە" ڕویداوە و تەقینەوەی دووەمیش لە ناوچەیەکی جیاوازتری هەمان شەقام و لە پێش خوێندنگاى قادسییە ڕویداوە، تەقینەوەی سێهەمیش لە شوێنێکى جیاواز ڕویداوە. , بەگوێرەى زانیارییەکانى ئاژانسى هاوار نیوز، تا ئێستا بەهۆى ئەو تەقینەوانەوە سێ کەس شەهید بوون و پێنج برینداریش هەن، بەدەر لە بوونى زیانێکى زۆرى مادى. , لەپاش هێرشەکانى تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان، ئەمە بۆ جارى سێهەمە لە شاری قامیشلۆ تەقینەوە ڕوبدات. , https://www.youtube.com/watch?v=InoKmIBvB5g&feature=emb_logo   ,