گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

مەزڵوم کۆبانێ لەگەڵ شاندێکى ئەنەکەسە لە قامیشلۆ کۆبوەوە.. باسى چییان کرد؟

2019.11.11 - 14:42
مەزڵوم کۆبانێ لەگەڵ شاندێکى ئەنەکەسە لە قامیشلۆ کۆبوەوە.. باسى چییان کرد؟
ناس کورد- شەهرام عەزیز مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد لە سوریا "ئەنەکەسە" کۆبووەوە و تاوتوێی دۆخی ڕۆژئاوا و هەماهەنگی زیاتری هێزەکانی ڕۆژئاوایان کرد. . شەلال گەدۆ، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ئەنەکەسە، بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "کۆبوونەوەکە لەسەر داخوازی مەزڵوم کۆبانێ بووە کە دەیەوێت بەرەیەکی نیشتیمانی لە ڕۆژئاوای کوردستان دروست بکات و لایەنە سیاسییەکان یەک بخات". . وتیشی، لە کۆبوونەوەکەدا جگە لەوەی تاووتوێی دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان کراوە، هەروەها باس لە یەکڕیزی هێزە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان کراوە، بۆ ئەوەی هەماهەنگی زیاتر لە نێوانیان هەبێت و بەرەیەکی نیشتیمانی دروست بکەن. . دەربارەی ئەو دەنگۆیانەی کە باس لەوەدەکەن، کۆبوونەوەکە لە شاری هەولێر کرابێت و مەزڵوم کۆبانێ لە هەولێر بێت، ئەو بەرپرسەی ئەنەکەسە ڕوونیکردەوە: "کۆبوونەوەکەی ئێمە لەگەڵ مەزڵوم کۆبانێ لە قامیشلۆ بووە و لەوێ سەردانمان کردووە، نازانم ئەگەر بۆ کاری دیکە چوبێتە هەولێر، ئاگادار نیم". . بەپرسەکەى ئەنەکەسە کۆبوونەوەکەى بە ئەرێنى ناوبرد و روونیکردەوە ئەوان تێبینى خۆیان داوەتە فەرماندەى گشتى هەسەدە و لەو بڕوایەدایە کۆبوونەوەکە دەبێتە هۆی نزیکبوونەوەی هێزەکان و ئێستا و هەرکاتێکی دیکەش بێت کوردی ڕۆژئاوا دەبێت یەک بگرن و پێکەوە کار بکەن. . هاوکات مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەى گشتى هەسەدە لە میانەى بڵاوکردنەوەى تویتێکدا رایگەیاند "لەماوەی دوو ھەفتەی ئایندەدا گۆڕانکاری گەورە و گرنگ لەڕووی سەربازی و سیاسییەوە لەڕۆژئاوا و ناوچەکە بەگشتی ڕوودەدات".   وتیشى "ئێمە بەردەوام دەبین و ھەڵمەتەکانمان قورستر دەکەین لەسەر سوپای تورك و ھێزە تیرۆریستەکانی سوریا".