گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو فەرمانى دەستگیرکردنى هەبووە و ویستوویەتى هەڵبێت

پۆلیس لەناو فڕۆکەخانەى سلێمانى تۆمەتبارێکى دەستگیرکرد

2019.11.11 - 13:59
پۆلیس لەناو فڕۆکەخانەى سلێمانى تۆمەتبارێکى دەستگیرکرد
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى سلێمانى، راگەیەندراوێکى لەبارەى دەستگیرکردنى تۆمەتبارێک لەناو فرۆکەخانەى سلێمانى بڵاوکردەوە کە دوو فەرمانى دەستگیرکردنى هەبووە. . لە راگەیەندراوەکەى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى سلێمانى، ئاماژە بەوە کراوە "ئێوارەی ڕۆژی 10-11-2019 ، تۆمەتبار (ب،ع،ف) كە دوو فەرمانی گرتنی هەبووە بە پێی ماددەكانی (405-31 و 456 ) لەیاسای سزادانی عێراقی لەلایەن بنكەی پۆلیسی بازیان و بەهاوكاری بنكەی پۆلیسی فڕۆكەخانەی سلێمانی دەستگیر كرا ، ئەمە لە كاتێكدا كە تۆمەتبار بەنیاز بووە لەڕێگەی فڕۆكەخانەوە هەڵبێت" . . بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لەئێستادا تۆمەتبار بە فەرمانی دادوەر ڕاگیراوە و دوای تەواوبوونی ڕێكارە یاساییەكان لەبنكەی پۆلیسی بازیان ڕادەستی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین دەكرێت كە داواكراوە بە پێی ماددەی 405-31 لەیاسای سزادانی عێراقی . .