گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارتی دیموکراتى کوردستان پشتیوانى ده‌كات

هاوپه‌یمانى فه‌تح بۆ ناس كورد: ژمارەیەک لە وەزیرى کابینەکەى عەبدولمەهدى دەگۆڕدرێن

2019.11.11 - 12:31
هاوپه‌یمانى فه‌تح بۆ ناس كورد: ژمارەیەک لە وەزیرى کابینەکەى عەبدولمەهدى دەگۆڕدرێن
ناس کورد- پەرلەمانتارێکى هاوپەیمانى فەتح لە پەرلەمانى عێراق، رایگەیاند "ژمارەیەک لە وەزیرى کابینەکەى عادل عەبدولمەهدى، سەرۆک وەزیرانى عێراق دەگۆڕدرێن و هێشتا دیار نییە کوردیان تێدایە یان نا". .   فازڵ جابر عه‌بد شنین، په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى فه‌تح له‌په‌رله‌مانى عێراق به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند "سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى پشتیوانى ده‌كه‌ن ده‌ستى عه‌بدولمه‌هدیان ئاوه‌ڵا كردووه‌ بۆ گۆڕانكارییه‌ وه‌زارییه‌كان". . پەرلەمانتارەکەى فەتح بۆ ژماره‌ى وه‌زیره‌كان كه‌ عه‌بدولمه‌هدى ده‌یانگۆڕێت دڵنیا نییه‌ چه‌ند وه‌زیر ده‌گرێته‌وه و وتى "به‌ڵام له‌داهاتوویه‌كى نزیكدا ئه‌و وه‌زیرانه‌ى كه‌ پێویستن و به‌ڵگه‌یان له‌سه‌ره‌ یاخود كۆمه‌ڵێك ڕێو شوێن ده‌یانگرێته‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستده‌كات به‌گۆڕینینان". . شنین روونیکردەوە، گۆڕانكارییه‌ وه‌زارییه‌كان له‌چوارچێوه‌ى پڕۆژه‌ى چاكسازیدا ده‌كرێت كه‌ سه‌رۆك وه‌زیران وه‌كو وه‌ڵامى داواكارییه‌كانى خۆپیشاندانه‌كان ئەنجامى دەدات و ته‌نها له‌ گۆڕینى ‌وه‌زیره‌كانیشدا خۆى نابینێته‌وه‌ به‌ڵكو ژماره‌یه‌ك له‌یاساكانیش ده‌گۆڕیت به‌تایبه‌ت یاسایى هه‌ڵبژاردنه‌كان. . پێشتر عالیه‌ نوسه‌یف، په‌ڕله‌مانتارى عێراق بۆ میدیا عێراقیه‌كانى ئاشكرا كرد بوو، له‌ئاینده‌یه‌كى نزیكدا عه‌بدولمه‌ه‌دى 10 وه‌زیرى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى ده‌گۆڕێت. .   له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى كورد له‌مانه‌وه‌ى عه‌بدولمه‌هدى و ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ى كه‌ بۆ پڕۆسه‌ى چاكسازى ئه‌نجامیده‌دات، هه‌دار بارزانى، په‌ڕله‌مانتارى كورد له‌به‌غدا به‌ناس كوردى وت"وه‌كو فراكسیۆنى پارتى پشتیوانى مانه‌وه‌ى عه‌بدولمه‌هدى ده‌كه‌ن و هه‌ر كۆبوونه‌وه‌ و ڕێكکه‌وتنێكیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ بكرێت به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن چونكه‌ ئه‌وان پێیانوایه‌ عه‌بدولمه‌هدى به‌به‌راورد به‌وانى تر مامه‌ڵه‌یه‌كى باشى له‌گه‌ڵ كورددا هه‌یه‌ و كۆمه‌ڵێك مافى هه‌رێمى پاراستووه." . روونیشیکردەوە، ئه‌گه‌ر بڕیار و پڕۆژه‌كانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ چاكسازى كه‌ ده‌یه‌وێت له‌ ئێستا به‌دواوه‌ ئه‌نجامیان بدات له‌چوارچێوه‌ى پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى هه‌رێمدا بێت ئه‌وا پشتیوانى ده‌كه‌ن. .