گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پڕۆفیسۆرێكى ڕوسى بەجلوبەرگى ناپلیۆنەوە هاوسه‌ره‌كه‌ى ده‌كوژێت و پارچه‌ پارچه‌ى ده‌كات

2019.11.11 - 11:40
پڕۆفیسۆرێكى ڕوسى بەجلوبەرگى ناپلیۆنەوە هاوسه‌ره‌كه‌ى ده‌كوژێت و پارچه‌ پارچه‌ى ده‌كات
ناس کورد-   پرۆفیسۆرێكى رووسی به‌ناوى ئۆلیگ سۆكۆلۆفى ته‌مه‌ن (63) ساڵ، دواى ده‌ستگیركردنى به‌تۆمه‌تى كوشتن، دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا نا كه‌ هه‌ستاوه‌ به‌كوشتنى هاوسه‌ره‌ ته‌مه‌ن (24 ) ساڵه‌كه‌ى و پارچه‌ پارچه‌كردنى ته‌رمه‌كه‌ى، دواتریش هه‌وڵى خۆكوشتنى داوه‌. . تۆڕى هه‌واڵى سى ئێن ئێن بڵاوى كرده‌وه‌، پۆلیس چووەتە شوێنى تاوانه‌كه‌ له‌ شارى سانپترسبۆرگ و توانیویانه‌ سۆلۆكۆف ڕزگار بكه‌ن كاتێك كه‌وتووه‌ته‌ ناو ڕووباره‌كه‌وه‌ له‌وكاته‌ى كه‌ هه‌وڵیداوه‌ پارچه‌كانى ته‌رمى هاوسه‌ره‌كه‌ى كه‌ پێشتر خوێندكاریشى بووه‌ فڕێبداته‌ نێو ڕووباره‌كه‌وه‌. پڕۆفیسۆره‌كه‌ كه‌ پسپۆڕیه‌كه‌ى له‌ مێژووى ناپلیۆندا هه‌بووه‌، دواى ئه‌وه‌ى ده‌مه‌قاڵێ ده‌كه‌وێته‌ نێوانیانه‌وه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ى ده‌كوژێت و بۆ شاردنه‌وه‌ى ته‌رمه‌كه‌شى پارچه‌ پارچه‌ى ده‌كات و مه‌شروبێكى زۆریش ده‌خواته‌وه‌ و به‌رگى ناپلیۆن له‌به‌ر ده‌كات و دواى ڕوداوه‌كه‌ خۆى بۆ خۆكوشتن ئاماده‌ ده‌كات. . پڕۆفیسۆره‌كه‌ زۆر كاریگه‌ر بووه‌ به‌ ناپلیۆن پۆنابرت و ماوه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارێتى و ئه‌و شه‌ڕانه‌ى كه‌ به‌شدارى تێدا كردووه‌.