گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەپۆلێکى باران بەڕێوەیە و چەند ڕۆژێک دەخایەنێت

2019.11.11 - 10:31
شەپۆلێکى باران بەڕێوەیە و چەند ڕۆژێک دەخایەنێت
ناس کورد-   دوو شارەزاى کەشناسی پێشبینى دەکەن، لە پێنج شەممەى داهاتووەوە شەپۆلێکى باران عێراق بگرێتەوە و تا ناوەڕاستى هەفتەى داهاتوو بەردەوام بێت، پلەکانى گەرماش بەردەوام بن لە نزمبوونەوە. . سادق عەتیە شارەزاى کەشناسی ڕایگەیاند، پێشبینییەکان ئاماژە بەوەدەکەن کە ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە هەندێک ناوچەش پەڵەهەورى باراناوى بێت، کە هەورە بروسکەى لەگەڵدا دەبێت. . وتیشى "بەپێی پێشبینییەکان لە ڕۆژى پێنج شەممەى داهاتووەوە، شەپۆلێکى باران بارین چەندین ناوچەى عێراق دەگرێتەوە و چەند ڕۆژێک دەخایەنێت". . لاى خۆیەوە، واسق سەلامى شارەزاى کەشناسی ئاماژەى بەوەکرد، پێنج شەممەى داهاتوو تا ناوەڕاستى هەفتەى داهاتوو، دۆخێکى باراناوى چەندین ناوچەى عێراق دەگرێتەوە کە هەورە بروسکەشى لەگەڵدایە. . باسى لەوەشکردووە، نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما بەردەوام دەبێت لەسەرتاسەرى وڵاتدا. . هاوکات بەپێی پێشبینییەکانى کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و سبەینێش ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.