گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەژێر فشارى خۆپیشاندەراندا سه‌رۆكى پۆلیڤیا ده‌ستى له‌كارکێشایەوە

2019.11.11 - 09:52
لەژێر فشارى خۆپیشاندەراندا سه‌رۆكى پۆلیڤیا ده‌ستى له‌كارکێشایەوە
ناس کورد-   لەژێر فشارى خۆپیشانده‌رانى وڵاته‌كه‌یدا كه‌ نزیكه‌ى سێ هه‌فته‌یه‌ له‌دژى ده‌ستیپێكردووه‌، سه‌رۆكى پۆلیڤیا ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه‌ و ڕێگه‌ نه‌درا بۆ خولى چواره‌مى ویلایه‌ته‌كه‌ى به‌رده‌وام بێت له‌پۆستى سه‌رۆكایه‌تى تا ساڵى 2025. . ئیڤۆ مۆرالیس سه‌رۆكى پۆلیڤیا كه‌ ئێستا له‌ته‌مه‌نى 60 ساڵاندایه‌ و له‌ساڵى 2006 ه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌و وڵاته‌ى گرتووه‌ته‌ ده‌ست، له‌لێدوانێكى ته‌له‌فزیۆنیىدا ڕایگه‌یاند "ده‌ستله‌كارده‌كێشمه‌وه‌ وه‌كو سه‌رۆكى وڵات". . دواى فشارى نێو ده‌وڵه‌تى و ناوخۆیى به‌مه‌به‌ستى به‌دواداچوون بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى پۆلیڤیا كه‌ 20ى مانگى ئۆكتۆبه‌رى ڕابردوو ئه‌نجامدرا و گومانى ساخته‌كردن تێیدا لێده‌كرا، ئه‌نجامه‌كه‌ هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌ و داواى هه‌ڵبژاردنێكى تر كرا. . پێش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى سه‌رۆكى پۆلیڤیا نیازى خۆى بۆ ئەنجامدانى هه‌ڵبژاردنێكى تر ڕاگه‌یاند، به‌ڵام ئه‌وه‌ش نه‌بووه‌ هۆى كۆتاییهاتنى ناڕه‌زایه‌تى وڵاته‌كه‌ى كه‌ داواى ڕۆشتنیان ده‌كرد. . لەگەڵ بەردەوامى خۆپیشاندانەکاندا، فەرماندەى سوپا و ژمارەیەکى زۆر سەرکردەى ئۆپۆزسیۆن داوایان لە مۆرالیس کرد دەستلەکاربکێشێتەوە.