گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى پێشمەرگە: کەسی پەیوەندیدار بە ڕوداوى کوژرانى دوو ئەفسەرەکە دەستبەسەر کراوە

2019.11.10 - 21:12
وەزارەتى پێشمەرگە: کەسی پەیوەندیدار بە ڕوداوى کوژرانى دوو ئەفسەرەکە دەستبەسەر کراوە
ناس کورد- وەزارەتى پێشمەرگە لەبارەى ڕوداوى کوژرانى دوو ئەفسەرەکەوە ئاشکرایکرد، کەسی پەیوەندیدار بە ڕوداوى کوژرانى دوو ئەفسەرەکە دەستبەسەر کراوە و لێکۆڵینەوەکانیان بەردەوامن. , پاش تێپەڕبوونى چەند کاتژمێرێک بەسەر ڕوداوى كوژرانى دوو ئەفسەرى لیواى 12ى هێزەکانى 70، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكى له‌سه‌ر ڕوداوه‌كه‌ بڵاوكرده‌وه و ڕایگەیاند: "كه‌سى په‌یوه‌ندیدارمان به‌و ڕوداوه‌ ده‌ستبه‌سه‌رکردووە، لیژنەی لێکۆڵینەوەش پێکدەهێندرێت". , وەزارەتى پێشمەرگە ئەوەشى ڕاگەیاندووە، پاش لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە دەرئەنجامەکان بۆ ڕاى گشتى دەخرێنەڕو. , سه‌رله‌ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، 10ى تشرینى دووەمى 2019، له‌نێو لیواى 12 سه‌ر به‌ هێزه‌كانى 7ى سەر بە وەزارەتى پێشمەرگە  لە بەردەڕەش، شه‌ڕ له‌ناوخۆى لیواكه‌ و له‌نێوان چه‌ند ئه‌فسه‌رێكدا ڕویدا، به‌وهۆیه‌وه‌ دوو ئه‌فسه‌رى پله‌ باڵاى هێزه‌كه‌ كوژران. , مسته‌فا چاوڕه‌ش، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى یه‌كه‌ى 70ى سه‌ربه‌ یه‌كێتى له‌ لێدوانێكى تایبه‌تیدا به‌ ناس كورد وتى: " ئه‌و دوو ئه‌فسه‌ره‌ كه‌ له‌و شه‌ڕه‌ى نێوانیاندا شه‌هیدبوون، سه‌ربه‌ یه‌كێتى نیشتیمانین و هێشتا دیارنییە کێشەکەیان لەسەر چی بوە". , دواتر ناس کورد لە سەرچاوەیەکى بەرپرس لە وەزارەتى پێشمەرگەوە ئاشکرایکرد: “هۆکارى شەڕەکە بەهۆى ئاڵوگۆڕى بەرپرسیارێتى بەشێکى لیواکە دروست بوە، بەرپرسى بەشى هەواڵگرى لیواکە رازى نەبوە پۆستەکە رادەستى ئەو بەرپرسە نوێیە بکات، کە لەچوارچێوەى چاکسازییەکانى وەزارەتى پێشمەرگە دانراوە”. ,