گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئه‌مریكا ژمارەى ئەو هێزانەى ئاشکرا دەکات کە لە باکورى سوریا دەمێننەوە

2019.11.10 - 20:32
ئه‌مریكا ژمارەى ئەو هێزانەى ئاشکرا دەکات کە لە باکورى سوریا دەمێننەوە
ناس کورد- سەرۆکى دەستەى ئەرکانى هێزە هاوبەشەکانى ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمریکا نزیكه‌ى 500 بۆ 600 سه‌رباز له‌ هێزه‌كانی له ‌باكورى سوریا ده‌هێڵێتەوە. , له ‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێکى ڕوسی ژه‌نەڕاڵ مارك میلى، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئه‌ركانى هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانى ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: "كاتێك سەرۆکى ئەمریکا بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكاى له ‌باكورى سوریا ڕاگه‌یاند، كاتێكى بۆ ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ دیاری نه‌كردووه"‌. , ئەو ژەنەڕاڵەى ئەمریکا، ڕه‌خنه‌ى توندیشى له‌و به‌رپرسه‌ سیاسییانه‌ى ئه‌مریكا گرت كه‌ ئیدانه‌ى بڕیاره‌كه‌ى تڕه‌مپیان كرد بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى وڵاتەکەى لە ‌سوریا، ئه‌و كاره‌شی به ‌مه‌ترسى بۆ سه‌ر ئاسایشى ئیسرائیل ده‌زانی. , سه‌ره‌ڕاى ڕێكکه‌وتنه‌كه‌ى ڕوسیا و توركیا لەپاش كشانه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك له‌ هێزه‌كانى ئه‌مریكا له ‌سوریا بۆ ئاگربەست، به‌ڵام توركیا ناوبه‌ناو هێرش و په‌لامار بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له‌ ڕۆژئاواى كوردستان ئه‌نجامده‌دات و له‌و كاره‌شى به‌رده‌وامه‌. , پێشتریش چه‌ند به‌رپرسێكى ئه‌مریكى باسیان له‌وه‌ كرد‌، مانه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك له ‌هێزه‌كانیان له‌ باكورى سوریا بۆ مه‌به‌ستى پارێزگاریكردنه‌ لە چه‌ند كێڵگه‌یه‌كى ناوچه‌كه‌ كه‌ ئه‌مریكا به ‌فڕۆشتنى ئه‌و نه‌وته‌ تۆمه‌تبار ده‌كرێت. , ,