گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران ئامادەیی دەربڕیوە بۆ هاوکاریکردنى وڵاتانى کەنداوى عەرەبى لەبوارى وزەى ئەتۆم

2019.11.10 - 18:31
ئێران ئامادەیی دەربڕیوە بۆ هاوکاریکردنى وڵاتانى کەنداوى عەرەبى لەبوارى وزەى ئەتۆم
ناس کورد- سەرۆکى ڕێکخراوى وزەى ئەتۆمى ئێرانى ڕایگەیاند، وڵاتەکەى ئامادەیە بۆ ئەوەى هاوکارى وڵاتانى کەنداوى عەرەبى بکات لەبوارى وزەى ئەتۆمدا. , عەلى ئەکبەر ساڵحى، سەرۆکى ڕێکخراوى وزەى ئەتۆمى ئێرانى بە میدیاکانى وڵاتەکەى ڕاگەیاندووە: "ئێران ئامادەیە هاوکارى وڵاتانى کەنداوى عەرەبى بکات لەبوارى وزەى ئەتۆم". , ساڵحى ئەوەشى خستوەتەڕو: "وێستگەى ئەتۆمى بوهشەر ماوەى شەش ساڵە کاردەکات و 90%ى مقاولەکانى لەگەڵ دوو هەزار شارەزاى بوارەکە، ئێرانین". , ئەو بەرپرسەى ئەتۆمى ئێران ئەوەشى وتوە، بوونى وێستگەى ئەتۆم، هۆکارن بۆ ڕوبەڕووبونەوەى کێشەى بڵاوبوونەوەى "گازى پیسبو و ژەهراوی"., ,