گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سوپاسالارى به‌ریتانیا: نه‌زانی تڕه‌مپ و بێده‌ربه‌ستى ڕوسیا جەنگى جیهانى سێهه‌م هه‌ڵده‌گیرسێنێت

2019.11.10 - 17:04
سوپاسالارى به‌ریتانیا: نه‌زانی تڕه‌مپ و بێده‌ربه‌ستى ڕوسیا جەنگى جیهانى سێهه‌م هه‌ڵده‌گیرسێنێت
ناس کورد- سوپاسالارى به‌ریتانیا رایگه‌یاند "لێكه‌وته‌ى سیاسه‌ته‌كانى تڕه‌مپ و هه‌ندێ مامه‌ڵه‌ى ڕووسیا كه‌ بێده‌ربه‌ستانه‌یه،‌ مه‌ترسى هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ى جەنگێکى ترى جیهانى لێده‌كرێت". .   له‌میانەى وتارێكیدا كه‌ له‌ڕۆژنامه‌ى سه‌نده‌ى ته‌لەگرافى به‌ریتانى به‌ناونیشانى (هه‌ڵه‌ى بێده‌ربه‌ستانەى ڕوسیا پریشکى ئاگرێكى نوێ هه‌ڵده‌گیرسێنێت) بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، ژه‌نەراڵ نیك كارته‌ر سوپاسالارى به‌ریتانیا ڕایگه‌یاندووه‌، لێكه‌وته‌ى سیاسه‌ته‌كانى تڕه‌مپ له‌پرسى چه‌كى ئه‌تۆمى ئێران و قه‌یرانى ژینگه‌ى جیهانیى و هه‌ندێ مامه‌ڵه‌ى هه‌ڵه‌ى ڕوسیا مه‌ترسى سه‌رهه‌ڵدانى جەنگى سێیه‌مى جیهانى لێده‌كرێت. . له‌و باره‌یه‌وه‌ كارته‌ر وته‌یه‌كى  مۆریكیۆسى ئیمپراتۆرى بێزه‌نتینیه‌كانى هێناوه‌ته‌وه‌ وه‌كو هۆشداریه‌ك كه‌ ده‌ڵێت :"ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ى وه‌فاى ئه‌وانه‌ى له‌بیر كرد كه‌ به‌رگرى لێده‌كه‌ن ئه‌وا ڕۆژگارێك دێت خۆیان له‌بیرده‌چنه‌وه‌". . كارته‌ر واى ده‌بینێت روسیا و چین و ئێران گۆڕه‌پانى سیاسه‌تە نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كۆنترۆڵكردووه‌ و به‌وه‌ش كاریگه‌رییه‌كى مه‌ترسیداریان بۆ سه‌ر ئاسایش و به‌رژه‌وه‌ندى ڕۆژئاوا دروستكردووه‌. . سوپاسالارى به‌ریتانیا داواده‌كات، ڕۆژئاوا په‌ند له‌مێژوو وه‌ربگرێت به‌تایبه‌تى ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ى كه‌سه‌رده‌مه‌كه‌ به‌دواى خۆیدا هێناویه‌تى و ده‌شڵێت "ته‌نها ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ مه‌ترسى نین به‌ڵكو به‌كارهێنانى گروپه‌ تیرۆریستیه‌كان بۆ نموونه‌ داعش بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا ئه‌وا مه‌ترسیه‌كى گه‌وره‌تره‌ به‌تایبه‌ت سود له‌شه‌پۆلێكى به‌رفراوانى كۆچبه‌رى ناوچه‌كه‌ش به‌ره‌و ئه‌وروپا وه‌رده‌گیرێت". .