گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ملیاره‌ها به‌رمیل نه‌وتى تێدایه‌

حه‌سه‌ن ڕۆحانى دۆزینه‌وه‌ى كێڵگه‌یه‌كى ترى نه‌وتى وڵاته‌كه‌ى ئاشكرا كرد

2019.11.10 - 16:00
حه‌سه‌ن ڕۆحانى دۆزینه‌وه‌ى كێڵگه‌یه‌كى ترى نه‌وتى وڵاته‌كه‌ى ئاشكرا كرد
ناس کورد- سه‌رۆك كۆمارى ئێران ئاشكراى كرد، كێڵگه‌یه‌كى نوێى نه‌وتیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه 53 ملیار به‌رمیل نه‌وتى یه‌ده‌گى تێدایه‌ و ڕۆژانه‌ له ‌01%ى نه‌وته‌كه‌شى ده‌ربهێنن داهاته‌كه‌یان ده‌یان ملیار دۆلار زیاد ده‌كات. . حەسەن ڕۆحانى، سه‌رۆك كۆمارى ئێران له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كى جه‌ماوه‌رى كه‌ هه‌زاران هاووڵاتى وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌ى بوو له‌شارى یه‌زد ڕایگه‌یاند "ڕووبه‌رى كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كه‌ ده‌گاته‌ 2400 كیلۆمه‌ترى چوار گۆشه‌ و ده‌كه‌وێته‌ نێوان شاره‌كانى به‌ستان و ئه‌مێدیه‌وه‌. . روونیشیکردەوە، به‌دۆزینه‌وه‌ى كێڵگه‌یه‌كى ترى نه‌وتى داهاتى نه‌وتى ئێران 32 ملیار دۆلار زیاد دەکات ئەگه‌ر بێتوو ته‌نانه‌ت به‌ڕێژه‌ى 01% یش له‌و نه‌وته‌ ده‌ربهێنرێت. . بەگوێرەى زانیارییه‌كانى رێكخراوى ئۆپیك هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى ئێران زیاتر له‌ 107 ملیار دۆلاره.   . هه‌ر بەگوێرەى ڕێكخراوه‌كه‌ یه‌ده‌گى نه‌وتى خاوى ئێران زیاتر له ‌155 ملیار به‌رمیله، به‌ڵام به‌رهه‌مى ڕۆژانه‌ى نه‌وتى خاو ده‌گاته‌ زیاتر له‌ 3 ملیۆن به‌رمیل ڕۆژانه‌. . بەگوێرەى ئامارى ڕێكخراوه‌كه‌ش ئێران ڕۆژانه‌ نزیكه‌ى دوو ملیۆن به‌رمیل نەوت هه‌نارده‌ ده‌كات. هه‌ر به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى ڕێكخراوه‌كه‌، له‌سه‌ره‌تاى ساڵى 2018 به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى خاوى ئێران گه‌یشته‌ 3 ملیۆن و 800 هه‌زار به‌رمیل ڕۆژانه‌ و دوو ملیۆن و 300 هه‌زار به‌رمیلیشى ڕۆژانه‌ هه‌نارده‌ ‌كردووە. . ئۆپیک ئاماژەى بەوە کردووە، پاش سه‌پاندنى سزا ئابورییه‌كان به‌سه‌ریدا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌، هه‌ناردەكردنى نه‌وتى ڕۆژانه‌ى ئێران له‌مانگى نیسانى ئه‌مساڵدا گه‌یشتووه‌ته‌ ملیۆنێك و 100 هه‌زار به‌رمیل، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى چه‌ند وڵاتێك هاورده‌ى نه‌وتى ئێرانیان ڕاگرت. .