گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڕێوەبەر و پەیامنێرى کەناڵێکى کوردى دەستگیرکران.. دادوەرێک سکاڵاى لەسەر کردوون

2019.11.10 - 14:52
بەڕێوەبەر و پەیامنێرى کەناڵێکى کوردى دەستگیرکران.. دادوەرێک سکاڵاى لەسەر کردوون
ناس کورد- لەسەر سکاڵای دادوەرێکی دادگای لێکۆڵینەوەی کەلار، هەریەکە لە شوان عادل، بەڕێوەبەری کەناڵی ئێن ئاڕتی و ئیحسان سابیر، پەیامنێری کەناڵەکە دەستگیرکران. . ڕێباز مەحمود، پارێزەری دامەزراوەی میدیایی ئێن ئاڕتی ڕایگەیاند، ئەو دوو ڕۆژنامەنووسە لەسەر ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی کە چەند مانگێک لەمەوبەر بڵاوکراوەتەوە لەلایەن ئەکرەم فەرەج، دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی کەلار سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە و ئەمڕۆش ئەو دادگایە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ هەردووکیان دەرکرد. . ئەو ڕاپۆرتەی کە هەردوو ڕۆژنامەنوسەکەی لەسەر دەستگیرکراوە، تایبەت بووە بە ڕوداوێکی هاتووچۆ کە تیایدا شۆفێری ماتۆڕسکیلێک گیانیلەدەستداوە، بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی ئێن ئاڕتی،شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی لە ماتۆڕسکیلەکەی داوە کوڕی سەرۆکی دادگای کەرکوک/گەرمیان بووە و هەر ئەویش سکاڵاکەی تۆمارکردووە. . ئاماژەی بەوەشکرد،  لەئێستادا هەردوو ڕۆژنامەنوسەکە بەپێی مادەی (9)ی یاسای ڕۆژنامەگەری لە بنکەی پۆلیسی کەلاری کۆن دەستبەسەرکراوون و بەپێی بڕیاری دادگا، تا 24ی ئەم مانگە دەستبەسەر دەبن. .