گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سێ سەرۆکایەتییەکەى عێراق کۆبوونەوە و لەسەر چوار خاڵ ڕێککەوتن

2019.11.10 - 14:41
سێ سەرۆکایەتییەکەى عێراق کۆبوونەوە و لەسەر چوار خاڵ ڕێککەوتن
ناس کورد- سێ سەرۆکایەتییەکەى عێراق لە کۆشکى سەلام لەبەغدا کۆبونەوە و لەسەر چوار خاڵ ڕێککەوتن. . بەپێی ڕاگەیەنراوێکى سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق، لەکۆبوونەوەکەدا هەر سێ سەرۆکایەتییەکە جەختیان کردووەتەوە کە نابێت چارەسەرى ئەمنى بۆ خۆپیشاندانەکان بکرێت، لێپرسینەوەى توند لەگەڵ هەر لایەنێکیش دەکرێت کە توندوتیژى بەکاربهێنێت. . لەکۆبونەوەکەدا هەر سێ سەرۆکایەتییەکە لەسەر چوار خاڵ ڕێککەوتوون کە پێکهاتوون لە، هەردوو دەسەڵاتى جێبەجێکردن و دادوەرى دەستبکەن بە کارى یاسایی بۆ کردنەوەى دۆسیەى تایبەت بە گەندەڵى و دەستگیرکردنى تۆمەتباران و بەدادگایی گەیاندنیان، بەبێ لەبەرچاوگرتنى هەر کەسێک کە لەچى پۆستێکدایە. . هەر سێ سەرۆکایەتییەکە هەروەها ڕێککەوتوون لەسەر کارکردن بۆ داڕشتنى یاسایەکى نوێی هەڵبژاردن بەجۆرێک کە گرەنتى بەدیهێنانى دادپەروەرى بکات و قۆرخکاریی حزبى نەهێڵێت و کۆمسیۆنێکى پیشەیی دروستبکرێت بۆ بەڕێوەبردنى هەڵبژاردنەکان. . سێ سەرۆکایەتییەکە جەختیان کردووەتەوە کە خۆپیشاندانەکان یارمەتیدەرن بۆ فشار خستنەسەر هێز و حزبە سیاسییەکان و حکومەت و پەرلەمان و دەسەڵاتى دادوەرى، لەپێناو قبوڵکردنى ڕاستکردنەوەى ڕێڕەوى کارکردنیان و ڕازیبوون بە گۆڕانکاریی ئیجابی بەتایبەت لە بوارى گۆڕانکاریی وەزاریی لەسەر بنەمای شارەزایی و سنوردانان بۆ کاریگەریی زیانبەخشى پشکپشکێنە. . ئەوەشیان خستووەتەڕوو، بەکرداریی دەستدەکەن بە ئامادەکاریی بۆ گفتوگۆیەکى نیشتیمانى بە ئامانجى پێداچوونەوە بە سیستەمى حوکم و دەستور، بەپێی چوارچێوەى دەستورى و یاسایی.