گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەبارەی پەخشکردنی دراما دۆبلاژکراوەکان، وەزارەتى ڕۆشنبیرى داوایەک ئاڕاستەی کەناڵەکان دەکات

2019.11.10 - 14:00
لەبارەی پەخشکردنی دراما دۆبلاژکراوەکان، وەزارەتى ڕۆشنبیرى داوایەک ئاڕاستەی کەناڵەکان دەکات
ناس کورد-   دوای ئەوەی وەزارەتی ئەوقاف داوای قەدەغەکردنی دراما دۆبلاژکراوەکانی کرد، بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكراوەی ھەولێر سەر بە وەزارەتى ڕۆشنبیرى، پێشنیازکردووە ئەو دراما دۆبلاژكراوانەی لەگەڵ ئادابی كوردەواری ناگونجێن لە كەناڵە كوردییەكان پەخش نەكرێن. . بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكراوەی ھەولێر نوسراوێکی ئاڕاستەی کەناڵەکانی  ڕاگەیاندن کردووە و  ئاماژەی بەوەکردووە "ئاماژە بە نووسراوی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی ژمارە 123 لە 15/9/2019 سەبارەت بە پەخشكردنی دراما دۆبلاژكراوەكان كە لەگەڵ ئادابی كوردەواری ناگونجێت و بووەتە ھۆی زیادبوونی رێژەی تەڵاق، بۆیە پێشنیاز دەكەین كە ئەو جۆرە درمایانە سنووردار بكرێن". . پێشتر وەزارەتی ئەوقاف داوای لە وەزارەتی ڕۆشنبیری کردبوو کە ئەو جۆرە درامایانە سنوردار بکرێن، چونکە لەگەڵ کلتوری کوردەواریدا ناگونجێن و بووەتە هۆی زۆربوونی ڕێژەی تەڵاق. . بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو، لەئێستادا ڕێژەی تەڵاق لە هەرێمی کوردستان زیادیکردووە و لەساڵی 2018، نۆ هەزار و 192 حاڵەتی تەڵاق لە دادگاکانی هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە.