گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەى ئەندامانى کورد لە لیژنەى هەموارى دەستور بۆ دوو هێندە زیادکرا

2019.11.10 - 08:32
ژمارەى ئەندامانى کورد لە لیژنەى هەموارى دەستور بۆ دوو هێندە زیادکرا
ناس کورد- بەشیر حەداد جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند،  ژمارەی ئەندامانی کورد لە لیژنەی هەموارى دەستور لە سێ کەسەوە بۆ شەش کەس زیادکران. . بەپێی ڕاگەیەنراوێکى نوسینگەکەى، بەشیر حەداد دوێنێ شەممە نوسراوێكى ئاڕاستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان کردووە بۆ زياد كردنى ئەندامانى لیژنەى هەموارى دەستور. . ئاماژە بەوەشکراوە "بە ھەوڵ و پشتگيریی فراکسیۆنە کوردستانییەکان توانرا ژمارەی ئەندامانی کوردی لیژنەی هةمواركردننەوەی دەستور لە سێ کەسەوە بۆ شەش کەس زیاد بکرێت". . لەو بارەیەوە بەشیر حەداد وتى "دواى زیادکردنى ئەندامەکان، ئەندامانی کوردی لیژنەی هەموارى دەستور بریتین لە د. ڤیان سەبری، د.جوان ئیحسان، د. یوسف محەممەد سادق، د. عەبدولباری مدرس، د.جمال کۆچەر و رێبوار ھادی". . ڕۆژى سێى ئەم مانگە پەرلەمانى عێراق لیژنەیەکى بۆ هەموارکردنەوەى دەستور پێکهێنا بەپێی ماددەى 146ى دەستور، ئەوەش کاردانەوەى زۆرى بەدواى خۆیدا هێنا. . بڕیارە لیژنەکە لەماوەى چوار مانگدا کارەکانى تەواو بکات و بیخاتە بەردەم پەرلەمان بەمەبەستى تاوتوێکردنى هەموارەکە.