گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

ئەستێرەیەکی پێشووی بایرن پاڵێوراوە بۆ ڕاهێنەرایەتی یانەکە

2019.11.09 - 17:15
ئەستێرەیەکی پێشووی بایرن پاڵێوراوە بۆ ڕاهێنەرایەتی یانەکە
ناس کورد- ڕۆژنامەکانی فەڕەنسا بڵاویانکردەوە، بایرن میونشن گرنگی بە هەندێک ڕاهێنەر دەدات بۆ ئەوەی بیکات ڕاهێنەری یانەکە و لەنێویاندا یەکێکیان ئەستێرەیەکی دیاری پێشووی یانەکە بووە. . ڕۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی ئاماژەی بەوەکردووە، یەکێک لەو کەسانەی پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەی بایرن میونشن، مارک ڤان بۆمێلی هۆڵەندی و ئەستێرەی پێشووی بایرنە، کە ئێستا ڕاهێنەری یانەی ئایندهۆڤنە. . هاوکات بەگوێرەی ڕۆژنامەکانی ئەوروپا، جگە لە ڤان بۆمێل، هەریەکە لە ئارسین ڤینگەر، خۆزێ مۆرینیۆ و ماسیمیلیانۆ ئالێگری بۆ وەرگرتنی ڕاهێنەرایەتی یانە ئەڵمانییەکە پاڵێوراون. . تەنانەت کاڕڵ هاینز ڕۆمەنیگە، سەرۆکی یانەی بایرن میونشن گفتوگۆی لەگەڵ ئاڕسن فینگەر ئەنجمداوە، بەڵام تائێستا فینگەر وەڵامی داوەکەی ڕۆمەنیگەی نەداوەتەوە. . دوای شکستە گەورەکەی بایرن بەرامبەر ئینتراخت فڕانکفۆرت بە پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک، رۆژی یەکشەممەی ڕابردوو، نیکۆ کۆڤاچ، لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەی بایرن میونشن دوورخرایە و لەئێستادا هانز فلیک بەشێوەیەکی کاتی ڕاهێنەرایەتی یانە باڤارییەکەی وەرگرتووە. .