گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەدر دەرکەوتەوە: بوەستە لەسەرکوتکردنى دەنگى چاکسازى.. بڕۆ

2019.11.09 - 12:39
سەدر دەرکەوتەوە: بوەستە لەسەرکوتکردنى دەنگى چاکسازى.. بڕۆ
ناس کورد-   موقتەدا سەدر چووە پاڵ ئەو داوایەى کە خۆپیشاندەرانى گۆڕەپانى تەحریر بەرزیانکردووەتەوە بۆ دەستلەکارکێشانەوەى عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیران، لەمیانەى خۆپیشاندانەکانى ئێوارەى هەینیدا کە ناویان نابوو "هەینى ڕۆیشتن". . سەدر لەتویتێکدا نوسیویەتى "بەسە سەرکوتکردنى دەنگى چاکسازى..بڕۆ ئەى گەندەڵ". . بەپێی ڕاپۆرتێکى کۆمسیۆنى مافى مرۆڤى عێراق، کە تایبەتە بە ڕووداوەکانى نێوان سێ بۆ حەوتى تشرینى دووەم، هێزە ئەمنییەکانى عێراق بەردەوام بوونە لە بەکارهێنانى توندوتیژى و تەقەکردن لە خۆپیشاندەران. . بەپێی ڕاپۆرتەکە، لەو ماوەیەدا 23 کەس کوژراون و 1077 کەسى دیکەش لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان برینداربوون، هەروەها 201 خۆپیشاندەر دەستگیرکراون و 170 کەسیان ئازادکراون. . ئەوەش خراوەتەڕوو، هەر لەو ماوەیەدا سەبا مەهداوى و سەمیر روبەیعى دوو چالاکوانى خۆپیشاندانەکان لەبەغدا ڕفێنراون و چاکوانێکى دیکە بەناوى ئەمجەد دهامات لە میسان تیرۆرکراوە لەلایەن کەسانى نەناسراوەوە، داواشدەکات حکومەت و هێزە ئەمنییەکان هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە بۆ زانینى چارەنوسى ڕفێنراوەکان.