گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا تەکنەلۆژیایەکی سەرسوڕهێنەری بۆ پاراستنی وڵاتەکەی دروستکردووە

2019.11.09 - 09:52
ئەمریکا تەکنەلۆژیایەکی سەرسوڕهێنەری بۆ پاراستنی وڵاتەکەی دروستکردووە
ناس کورد –   وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پەرەی بە تەکنەلۆجیایەکی نوێ داوە لەبنکە سەربازییەکانیدا بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێکی ئەتۆمی کە بکرێتە سەر وڵاتەکە. . ئەو تەکنەلۆژیا نوێیەی ئەمریکا پەرەی پێداوە تا ئێستا ناوی بڵاونەکراوەتەوە و کاری ئاگادارکردنەوەی بنکە بەرگریە ئاسمانییەکانی ئەمریکایە لە هێرشە ئەتۆمییەکان بە 30 خولەک پێش ئەوەی موشەکی هێرشە ئەتۆمییەکان بکەوێتە سەر خاکی ئەمریکا. . بەپێی ڕاپۆرتێکی تۆڕی فۆکس نیوزی ئەمریکی "ئەو تەکنەلۆژیا زیرەکە لەتوانایدایە شیکردنەوە بۆ هەموو ئەو بۆمب و موشەکانە بکات 30 خولەک پێش ئەوەی بگەنە خاک یان ئاسمانی ئەمریکا و تەنانەت ئەگەر هێرشەکە لەدەرەوەی گەردونەوە بکرێتە سەر ئەمریکا". . تەکنەلۆژیا نوێیەکە 30 خولەک پێش گەیشتنی هەر موشەک و بۆمبێک بە ئامانجەکەی، ڕاستەوخۆ بنکەی بەرگری ئاسمانی وڵاتەکەی و پنتاگۆن و ناوەندی بڕیاری ئەمریکی بەتایبەت (نوسینگەی سەرۆکی ئەمریکا) ئاگادار دەکاتەوە بۆ ئەوەی بڕیاری بەپەلە بدرێت کە چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو هێرشە بکرێت. . بەپێی فۆکس نیوز، ئەو تەکنەلۆجیا بەرگریە زۆر زیرەکتر و وردترە لەهەر سیستەمێکی دیکە کە پێشتر لە جیهاندا هەبووبێت دەتوانێت هەر موشەک و بۆمبێک  هەر لە ئاسماندا بیتەقێنێتەوە پێش ئەوەی بگەنە خاکە ئەمریکا، دروستکردنی ئەو تەکنەلۆجیایەش بۆ بەهێزترکردنی ستراتیژییەتی پنتاگۆنە بۆ باشترکردنی سیستەمی بەرگری و وەڵامدانەوەی خێرای هێرشەکان بۆسەر ئەمریکا. . بەپێی زانیارییەکانی فۆکس نیوز، هەر لە ئێستاوە سیستەمەکە بەکاردەهێنرێت لەسەرجەم بنکە بەرگرییەکانی ئەمریکادا، بۆ ئەوەی لەهەموو هەوڵەکانی هێرشە زەمینی و ئاسمانی و ئاوییەکان ئاگاداربن و وەڵامی ڕاستەوخۆی بدەنەوە، هەروەها بەردەوامیش دەبن لە پەرەپێدانی تەکنەلۆژیاکە و پاشان بە تەواوەتی جێگیری دەکەن.