گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێزە ئەمنییەکان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

وەزارەتى بەرگرى: 17 موشەک ئاڕاستەی بنکەی سەربازی گەیارە کرا

2019.11.08 - 22:24
وەزارەتى بەرگرى: 17 موشەک ئاڕاستەی بنکەی سەربازی گەیارە کرا
ناس کورد- وەزارەتى بەرگرى عێراق راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد، 17 موشەک ئاڕاستەی بنکەی سەربازی گەیارە کراوون و هێزە ئەمنییەکانیش دەستیان بە پشکنین کردووە بۆ دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانى. . لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتى بەرگرى عێراق رایگەیاند "17 موشەک ئاڕاستەی بنکەی سەربازی گەیارە کراوە کە هێزەکانى ئەمریکاى تیادا جێگیرە و  موشەکەکان لە نزیک بنکەکە تەقیونەتەوە". . بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، هێزە ئەمنییەکان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەو کارەکە. . پێشتر نوعمان زەوبعی، فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی نەینەوا، ڕایگەیاند "ئەمڕۆ (هەینى) چوار موشەک لە نزیک بنکەی سەربازی گەیارە تەقیوەتەوە و سێ تیرۆرستیان کوشتووە". .