گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەساتەوەختى ئاگربەستەوە 182 شەڕڤانمان شەهید بوون

مەزڵوم کۆبانی: ئێستاش ئەمریکا دەتوانێت هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوا ڕابگرێت

2019.11.08 - 21:25
مەزڵوم کۆبانی: ئێستاش ئەمریکا دەتوانێت هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوا ڕابگرێت
ناس کورد- مەزڵوم کۆبانی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بڕوابوونى خۆى نیشاندا بەوەى کە ئەمریکا دەتوانێت هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوا ڕابگرێت. . مەزڵوم کۆبانی، فەرماندەى گشتى هەسەدە لە میانەى بڵاوکردنەوەى تویتێکدا ئاماژەى بەوە کرد "ئێستاش ئەمریکا دەتوانێت کاریگەری زیاتری هەبێت لە پرسی لەشکرکێشییەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوا و ئەو هێرشانە ڕابگرێت". . تویتەکەی کۆبانی دوای ئەوە هات، ویلیام ڕوباک، ڕاوێژکاری ئەمریکی لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش سەردانی ڕۆژئاوای کرد. . هەروەها لەتویتێکى دیکەدا فەرماندەى گشتى هەسەدە جەختى کردەوە "لەسەروەختى راگەیاندنى ئاگربەستەوە 182 شەڕڤانى هەسەدە شەهیدبوون". . روونیشیکردەوە" نزیکەى 30 هەزار هاووڵاتى رۆژئاواى کوردستان ئاوارەبوون و هەروەها 1100 کیلۆمەتر چوارگۆشە لە خاکى رۆژئاواى کوردستان داگیرکراوە". .