گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

مستەفا سەید قادر بۆ ناس کورد: هیچ ئامادەکارییەکمان بۆ نووسینەوەى دەستور نەکردووە

2019.11.08 - 20:40
مستەفا سەید قادر بۆ ناس کورد: هیچ ئامادەکارییەکمان بۆ نووسینەوەى دەستور نەکردووە
ناس کورد- شەهرام عەزیز جێگری سەرۆکی هەرێم ڕایگەیاند، وەک سەرۆکایەتی هەرێم تائێستا هیچ ئامادەکارییەکیان بۆ پڕۆژەی نووسینەوەی دەستور نەکردووە و دیاریش نییە کەی بڕیار لەو بارەیەوە دەدەن. . مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمى کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "تائێستا لە سەرۆکایەتی هەرێم هیچ ئامادەکارییەک نەکراوە  بۆ دەستپێکردنی کارەکانی نووسینەوەی دەستوری هەرێم". . لەبارەی کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی هەرێم لەگەڵ لایەنە سیاسییەکاندا سەبارەت بە پرسی نووسینەوەی دەستور، جێگری سەرۆکی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، کۆبوونەوەی ڕابردوو کە ئەنجامدرا تایبەت بوو بە هەموارکردنەوەی دەستوری عێراق و باسی نووسینەوەی دەستوری هەرێم نەکراوە. . مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێم باسی لەوەشکرد، نوسینەوەی دەستور لەم خولەی پەرلەمانی کوردستاندا گرنگ و پێویستییەکی زۆرە و بە ئەگەرێکی زۆرەوە دەنوسرێتەوە و تێدەپەڕێندرێت، بەڵام دیار نییە کەی ئامادەکاری بۆ دەکرێت. . لێدوانەکەى جێگرى سەرۆکى هەرێمى کور دستان بۆ ناس کورد، لەکاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، تۆپی نوسینەوەی دەستور لە گۆڕەپانى سەرۆکایەتی هەرێمدایە. . هاوکات پێشریش نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەمیانەى کۆبوونەوەیەکى لەگەڵ سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان ڕایگەیاند، وەک سەرۆکایەتی هەرێم هەوڵ دەدەن، لایەنە سیاسییەکانی هەرێم کۆبکەنەوە و ڕێکبکەوون لەسەر نوسینەوەی دەستوری هەرێم. .