گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەسەدە: لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 13 چەکداری تورکیا کوژراوون

2019.11.08 - 19:58
هەسەدە: لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 13 چەکداری تورکیا کوژراوون
ناس کورد – هێزەکانی سوریاى دیموکرات لەراگەیەندراوێکدا ئەنجامی شەڕ و بەرخۆدانى 24 کاتژمێری ڕابردووی شەڕڤانانی لە دژی داگیرکەرانى تورکیا ئاشکرا کرد و تیایدا ئاماژە بە کوژرانى زیاتر لە 13 چەکدارى تورکیا دەکات. . ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، ئێوارەی ئەمڕۆ (هەینی، 8ی تشرینی دووەمی 2019) ئەنجامی چالاکییەکانی شەڕڤانانی هەسەدەی لە چوارچێوەی "ئۆپەراسیۆنی پاراستنی ڕەوا و هێرشی داگیرکەرانی دەوڵەتی تورک و چەکدارەکانی لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا" بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد "لەماوەی 24 کاتژمێردا 13 چەکدار کوژراوون و 19 کەسیشیان بریندار بوون". . ناوەندی ڕاگەیاندنی چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاماژەی بەوەداوە :"لە ئەنجامی بەرخۆدانی هێزەکانیاندا 12 شەڕڤان گیانیان بەخت کردووە و حەوت شەڕڤانیش برینداربوون". . ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە، روونیکردۆتەوە:"لە ئێستادا شەڕ لە بەرەکانی تەلتەمەر و ئەبو راسێن و سەرێکانی و گرێ سپی بەردەوامە و سوپای تورکیا بە تانک و تۆپ و فڕۆکە بەردەوامە لە بۆردومان و تۆپباران بەڵام شەڕڤانان بەرخۆدانی بێوێنەیان کردوە". . لەبەیانی ئەمڕۆشەوە شەڕڤانان سێ زرێپۆشی سوپای تورکیایان تەقاندوەتەوە و هەروەها شەڕڤانان لە گوندی مەسعودیە-ی باشوری ڕۆژهەڵاتی گرێ سپی، تانکێکی سوپای داگیرکەری تورکیان تەقاندەوە. .