گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

لە گواستنەوەی زستانەدا زڵاتان دەگەڕێتەوە ئیتاڵیا و لە دژی ڕۆناڵدۆ یاری دەکات

2019.11.08 - 19:08
لە گواستنەوەی زستانەدا زڵاتان دەگەڕێتەوە ئیتاڵیا و لە دژی ڕۆناڵدۆ یاری دەکات
ناس کورد- ئەستێرەی بەناوبانگی سویدی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ بەتەواوی نزیکبووەتەوە لە گەڕانەوەی بۆ ئەوروپا و یاریکردنی بۆ یانەی ئەی سی میلان. . زۆرێک لە ڕۆژنامەکانی ئەمریکا ئاماژەیان بەوەکردووە، ئیبراهیمۆڤیچ لەگەڵ بەرپرسانی یانەی میلان گفتوگۆی کردووە بە مەبەستی گەڕانەوەی بۆ ئەو یانەیە. . ئاماژە بەوەشکراوە، زڵاتان ڕەزامەندی نیشانداوە بۆ ئەوەى لە گواستنەوەکانی زستانەدا بگەڕێتەوە ڕیزەکانی یانەى ئەی سی میلان. . هەرچەندە لە ئێستادا ئیبراهیمۆڤیچ تەمەنی 38 ساڵە، بەڵام لەم وەرزەی خولی ئەمریکیدا ئاستێکی بەرزی لەخولی ئەمەریکا پێشکەش کرد و توانی لە 32 یاریدا 32 گۆڵ تۆمار بکات. . چاوەڕان دەکرێت، گەڕانەوەی زڵاتان بۆ میلان چێژێکی زیاتر بە خولی ئیتاڵی ببەخشێت، بەوپێیەی زڵاتان ڕکابەرێکی سەرسەختی ڕۆناڵدۆ بوو لە ڕابردوودا و بەردەوام لێدوان لە دژی ئەو ئەستێرەیە دەدات. .